گەڕانەوەی تاڵیبان

گەڕانەوەی تاڵیبان
رۆژی 15ی ئابی 2021 و پاش 20 ساڵ لە وەدەرنانیان، تاڵیبان جارێکی دیکە گەڕایەوە و دەستی بەسەر کابوولی پایتەختی ئەفغانستاندا گرتەوە. کابوول، ئەو شارەی کە چەکدارانی تاڵیبان بەبێ تەقاندنی یەک گولـلە توانییان بچنە ناوی، هێشتا ترس و دڵەڕاوکێ بە سیمای شارەکەوە دیارە. خەڵکی ئەفغانستان هێشتا حوکمی 20 ساڵ لەمەوبەری تاڵیبانیان لەبیر نەکردووە. هەزاران کەسی خەڵکی ئەفغانستان لە هەوڵی خۆدەربازکردن و هەڵاتندا بوون لە کابوول، ئەوەش لە رێگەی یەک تاکە دەروازەوە کە فڕۆکەخانەی حامد کارزای بوو. ناسۆری ئەزموونی رابردوویان لەگەڵ تاڵیبان، وای لە هەزاران کەس کردبوو کە تەنانەت هەندێکیان خۆیان بە فڕۆکەکاندا هەڵبواسن لە ترسی ئایندەیەک کە کەس نازانێ چۆن دەبێت.

بەرهەمی سێپتێمبەری 2021