خێلە رەوەندە کوردییەکان - بەشی یەکەم

خێلە رەوەندە کوردییەکان - بەشی یەکەم
رەوەندە کۆچەرییەکان هاوڕێی سروشتن، ژیانی ئەوان لەسەر سەوزایی و ژیانی زیندووی کوێستانەکانە.

رەوەندە کۆچەرییەکان، چەند خێلێکی کوردن، کە سەدان ساڵە بەمشێوەیە دەژین، گەرمیان و کوێستان دەکەن، بەشوێن بژێوی ژیاندا مەڕو ماڵاتیان سنوورەکان ناناسن.

ئەوان ساڵانە بەهۆی سنووری ئێران و تورکیا تووشی چەندین گرفت دەبنەوە، بەشێک لە خێزانە رەوەندەکان مەڕوماڵاتەکانیان لەلایەن پاسدارانی ئێران دەبردرێن و نایاندرێتەوە.

هەروەها مینە چێنراوەکان و بۆردوومانی فڕۆکەی تورک و فارس سەدا. کەسی لێ شەهید کردوون، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان دەست لە پیشەکانی خۆیان هەڵناگرن.