پاسۆک

پاسۆک
دوای بڵاوكردنەوەی بەیانی حزبی بەعس بۆ كۆتایی هاتنی شۆڕش و سڕینەوەی لە نەخشەی سیاسی ناوچەكە، لە11ی ئەیلولی 1975 پارتی سۆسیالیستی كورد ‘’پاسۆك’’ دامەزرا و وەك ئەندامێكی دەستەی دامەزرێنەی ئەو پارتە باسی دەكات راگەیاندنی ئەو پارتە پاشخانێكی كۆنتری هەبووە. 

یەكەم كۆبوونەوەی پاسۆك لە خانوویەك لە گەڕەكی عەقاری شاری سلێمانیدا بە ئامادەبوونی هەریەك لە فەرهاد عەبدولقادر و ئازاد مستەفا و مامۆستا شیرزاد. 

یەكێك لە چالاكییە سیاسییەكانی ئەو كاتی پاسۆك رفاندنی ژمارەیەك قوتابی بوو كە وێڕای بوونی تێبینی لێكۆڵەرانی سیاسیی لەسەر خودی ئەو چالاكییە سییاسییە، بەڵام بەپێی سەرچاوە مێژوییەكان مەبەست تەنیا ناوبانگی هێزی پاسۆك بووە كە لەزاری یەكێك لە سەركردەكانی پاسۆك ئەوان هیچ داوایەكییان لە كەس و كاری ئەو قوتابییانە نەبووە. 

ئەمە و چەند نهێنییەكی تری مێژووی ئەو پارتە و هۆكارەكانی لێكترازانی سەركردە و كەسایەتییەكانی و دواجار هەڵوەشانەوەی پاسۆك لەم بەڵگەفیلمەی رووداودا هەیە.

بەرهەمی ساڵی 2013