كۆچه‌ر بیركار

كۆچه‌ر بیركار
وردەکاری ژیان و دەستکەوتەکانی کۆچەر بیرکار زانای بیرکاری کورد کە چەندین خەڵاتی جیهانی بەهۆی دۆزینەوە بیرکارییەکانییەوە بەدەستهێناوە لەم دۆکیومێنتارییەدا ببینە. 
کۆچەر بیرکار لە ساڵی 1978 لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. لە زانکۆی تاران بەشی ماتماتیکی تەواوکردووە. لەساڵی 2001 دەبێتە خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی نۆتنهام لە بەریتانیا. هەر لەو کاتەوە بە یەکجاری لەو وڵاتە نیشتەجێبووە. 

ئەم دۆکیومێنتارییە لە ساڵی 2019دا بەرهەمهێنراوە.