مامۆستا محەمەد باقی
مامۆستا محەمەد باقی
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە ١٥/٥/١٩٦٢ لە لایەن چەند مامۆستایەکەوە لە شاری سلێمانی، لە ماڵی مامۆستا کامیل بەسیر بە بڕیاری پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرا.بەڵام هەر لە سەرەتاوە ئەوە خرایە بەرباس کە دەبێت بێلایەن و پیشەی بێت و پاڵپشت بێت بۆ شۆرشی ئەیلوول.
یەکێک لەو مامۆستایانەی کە بەشداری کۆنگرەی کرد و تاوەکو ساڵی ١٩٧٠ دەورێکی چالاکانەی گێرا، مامۆستا محەمەد باقی سەعید بوو کە ئێسا لە ژیاندا ماوە و یەکێکە لە خەمخۆرانی زمان و ئەدەب و مێژووی کورد.
مامۆستا کەمال میرزا غەفوور، کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، دەوری مامۆستا کامیل بەسیر، کە زۆرجار بە باوکی یەکێتیەکە دەناسرێت بە گرنگیەوە باس دەکات.
بنەماڵەی مامۆستا محەمەد باقی، بنەماڵەیکی نیشتیمانپەروەری شاری سلێمانی بوون و باوکی یەکێک بووە لە چەکدارە بروپێکراوەکانی سێخ مەحموودی حەفید و لە شەڕی بەردەقارەماندا لەگەڵ شێخ مەحموود بەدیلی دەکەوێتە دەستی دوژمن.
مامۆستا محەمەد باقی لە ساڵی ١٩٣٥ لە گەرەکی گۆیژە لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و لە ساڵی ١٩٤١ دەچێتە بەر خوێندن تا لە ساڵی ١٩٥٥ پەیمانگەی مامۆستایان بەغدا تەواو دەکات و دەبێتە مامۆستا.
مامۆستا محەمەد لە ساڵی ١٩٧٤ دەبێتە پیشمەرگە هەتا نسکۆی ساڵی ١٩٧٥، پاشان دەگەرێتەوە بۆ ناو شار، بەڵام وەکو زۆرێک لە تێکۆشەرانی دیکەی کورد نەفی دەکرێت و بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە دیوانییە دەمێنیتەوە.
ئێستا لە نێوان نەرویج و کوردستان بەردەوام لە هاتوچۆدایە و خەریکی تەواوکردنی چەند پرۆژەیەکی نووسینە.

بهشی بكه لە