چریکەی ژیان
لە کولتووری کوردییدا زۆر نەریت ھەیە کە بۆتە بنەما بۆ ھوونەری ھاوچەرخ و زانایانی بواری ھوونەر دەڵین، ئەگەری ھینانەکایەی فۆرمێکی زۆر پێشکەوتووی ھەیە. یەکێک لەوانە لایلایەی دایکانی کوردە.
لایلایەی دایکانی کورد بۆمنداڵەکانیان نەریتێکی دیاری کۆمەڵگەی کوردییە و لە رووی ئاواز و خەسڵەتی ئەدا کردن تایبەتمەندێتییەکی وەرگرتووە و کوردیی پێ دەناسرێتەوە. کە ھەڵگری مانایەکی دیاری مەینەتی و خەمی رۆژانەی ژیانە لەلایەک و ھاوکات دەرخستەی ترسە لە دوارۆژ و ئەو کێشانەی ھەمیشە لەبەردەم تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردیدا ھەبووە، بەھۆی ستەم و داگیرکاری و چەوساندنەوە دەسەلات.
نووسەرێکی بواری کولتوور زیاتر ھێما بۆ ئەوە دەکات کە لایلایە رەنگدانەوەی ھەموو ئەو زوڵم و زۆردارییانە نیشان دەدات کە بەرامبەر کۆمەڵ ھەیە.
لایلایە ھەڵگری زیاترە لەم دۆکیۆمێنتارییەی رووداو زیاتری لەبارەوە دەزانن.. دۆکیۆمینتاری چریکەی ژیان بەرھەمیی دۆکیۆمینتاری ھاوسی رووداوە.