دەرزییەکانی دابەزاندنی کێش چۆن کاردەکەن؟

دەرزییەکانی دابەزاندنی کێش چۆن کاردەکەن؟
دەرزییەکانی دابەزاندنی کێش چۆن کاردەکەن؟

دکتۆر ئاراس زیاتر لە 30 کیلۆگرام گۆشت و بەزی بەخۆیەوە هەڵواسیوە و دێتە ستۆدیۆی بەرنامەکەی، سڵاو لە بەشداربووان دەکات و دەڵێت لەم بەرنامەیە باسی دەرزی و دەرمانەکانی دابەزاندنی کێش دەکات، دەشڵێت قەڵەوی تەنیا ناوێك و مەترسییەک نییە، مەترسییە بۆ هەموو ئەندامەکان. 

 پزیشكێكی پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرە رژێنەکان ئەو نەخۆشانە باسدەکات کە دەکرێت دەرمان بۆ دابەزاندنی کێش بەکاربهێنن. 

دکتۆر ئاراس کاتێك کە 35 کیلۆگرام گۆشتی بەخۆیەوە هەڵواسیوە، دەڵێت ئەوانەی قەڵەون تەنیا گرفتەکە قەڵەوییەکە نییە، ئەوان بەردەوام زەبر و کێشێكی زۆر لەسەر ئەژنۆ و جومگەکانی دیکەیانە، بڕبڕەکانیان لەژێر گوشارێكی زۆردان، ئەوان هەناسەیان تەنگە، جوڵەیان ناڕێكە و ناتوانن بە ئارەزووی خۆیان جوڵەی رۆژانە بکەن. 

د. دیلمان عەتار، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرە رژێنەکان دەڵێت دەرزیی کێش دابەزاندن بۆ هەموو کەسێكی قەڵەو نییە، نابێت دەرزییەکان بەبێ راوێژی پزیشك بەکاربهێندرێن. دەشڵێت ئەو کەسانەی قەڵەون، واتە هاوکۆلکەی بارستایی جەستەیان لانیکەم 30ـیە، دەتوانن دەرزییەکە بەکاربهێنن. 

د. ئاشکین حەبیب، دەرمانسازێكی بەشداربووی بەرنامەکەیە، دەڵێت دەرزییەکانی دابەزاندنی کێش زۆربەی کات بەجۆرێك کاردەکەن کە هۆکاردەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن، بەمەش وادەکات کەسەکە کەمتر خۆراک بخوات. 

د. ئاراس لە بەرنامەکە فێڵێکی دەرمانە گیاییەکان ئاشکرادەکات، بینەری بەرنامەکە بن.