هۆکارەکانی مردنی لەناکاو و جەڵتەی دڵ لە گەنجان
لەم بەرنامەیەی دکتۆر ئاراس، دوو پزیشكی پسپۆڕ باسی هۆکارەکانی مردنی لەناکاو، جەڵتەی دڵ و فاکتەرە مەترسیدارەکان لەسەر گەنجان دەکەن کە هۆکارن بۆ تێكدانی شێوازی ژیانیان و تەنانەت مردنیشیان.
د. شوان عوسمان، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی دڵە لە هەولێر، باسی ئەو هۆکارانە دەکات کە دەبنەهۆی جەڵتەی دڵ لە گەنجان، یەکەم هۆکار بە چەورییەکانی خوێن دادەنێت و دەڵێت فاکتەری دیکەش هەن، لەوانەش بەرزەپەستانی خوێن و جگەرەکێشان.
پسپۆڕەکەی نەخۆشییەکانی دڵ باس لەوە دەکات ئێستا جەڵتەی دڵ لەنێو گەنجان زۆربووە، دەشڵێت چەورییەکانی خوێن زۆر بەربڵاون، هەندێك کەس کە بە بۆماوەیی چەورییەکانیان هەیە، چارەسەری وردیان پێویستە و ئاشکرایدەکات منداڵیان بینیوە تەمەنی 6 ساڵ بووە کە چەورییەکانی هەبووە.
باوکێك لە کەرکووک کە لەگەڵ منداڵەکەی قسەیان بۆ رووداو کردووە دەڵێت، کوڕەکەی تەمەنی 6 ساڵە و چەورییەکانی بەرزن، بەڵام کوڕێكی دیکەشی بە چەورییەکانی خوێن تووشی گیرانی لوولەکانی خوێنی دڵ بووە و دوای نەشتەرگەری گیانی لەدەستداوە.
د. ئاراس، د. شوان و د. دیلمان لەم بەرنامەیە باسی باڵە خۆشەکەشیان کرد، ئایا باڵی برژاو چەورییەکان زیاددەکات و هۆکاردەبێت بۆ جەڵتەی دڵ و مردنی لەناکاو، بینەری ڤیدیۆکە بن..

بهشی بكه لە