منداڵی داون

منداڵی داون
بەرنامەیەکی نوێی دکتۆر ئاراسە، مەلا بەسام، کەسێکی ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، قسەخۆش و شیرین، تووشبوویەکی کۆنیشانەی داون دێتە ناو بەرنامە و لەگەڵ دکتۆر ئاراس بەرنامە دەستپێدەکەن.

لەئینتڕۆی دەستپێکردنی بەرنامەکەدا، دکتۆر ئاراس دەیەوێت قسەبکات، مەلا بەسام ناهێڵێت و گفتوگۆ بەناوبانگەکە دەکەن؛ (ئەمن گەرم دەبم؛ ئەتوو ساردم دەکەیەوە).

د. زینە فەرهاد، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵانە و میوانێکی سەرەکی بەرنامەکەیە، دەڵێت لەڕووی پزیشکییەوە تووشبووانی داون قسەخۆشتر، ئارامتر، رووخۆشتر، هاوڕێیانەتر و نزیکترن، دڵیان سافە و دەبێت لەگەڵیان بە سادەیی و نزیکی مامەڵە بکرێت، بەڵام ناشبێت ئەم سادەیی و رووخۆشییەیان بۆ هەلقۆستنەوە بەکاردبهێندرێت.

د. مەهدی خالید، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی رۆماتیزم و شیاندنەوەی پزیشکییە، دەڵێت منداڵانی داون لە گەشە هێواشترن، بۆیە راهێنانیان پێویستە، پێویستییان بە فێکردنی جوڵەکان، راهێنانە تایبەتەکان، راهێنانی گفتوگۆ و قسەکردنیش دەبێت، وایان لێدەکات باشتر تێکەڵی کۆمەڵگە ببن.

روویا جەباری، کە کچێکی تووشبووی داونە، سوپرایزێکی هەیە، لەنێو بەرنامە دەڵێت شوودەکەم، بینەری بەرنامەکە بن...