هۆکارە سەرەکییەکانی گازەکانی گەدە

هۆکارە سەرەکییەکانی گازەکانی گەدە

بەرنامەیەکی نوێی دکتۆر ئاراسە، خانمێكی کورد کە شێفێكی ناسراوە لە ستۆدیۆیە، خۆراکە بەهارییەکان و ژەمێكی دیکەی رۆژانەی لێناوە و ئامادەی کردووە بۆ خواردن لەنێو بەرنامە، لەگەڵ دکتۆر ئاراس باسی ئەو گیا بەهارییانە دەکات کە رۆڵیان هەیە لە کەمکردنەوەی گازەکانی گەدە. د. بڵند سیروان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس میوانی بەرنامەکە دەبێت و بە زانستی باسی غازات "گازەکانی گەدە" دەکات.

د. بڵند سیروان کە خۆی پسپۆڕی وردی لە بواری هەرس و جگەر هەیە، دەڵێت لەنێو خەڵکی ئێستا گازەکانی گەدە زۆر بەربڵاون، روونیدەکاتەوە دەکرێت گوشاری دەروونی هۆکارێكی ئەم گازانەی گەدە بێت و نایشارێتەوە پیاوان زۆرتر بەدەست گرفتەکە دەناڵێنن، چونکە دەڵێت خانمان کەمتر گوێی پێدەدەن.

پسپۆڕەکەی تایبەتمەندی هەرس و جگەر دەڵێت تەنیا خۆراک هۆکاری گازەکانی گەدە نییە، بەڵکو کەمی ئاو خواردنەوە، خۆراکە خێراکان، کەمجوڵەیی و خەوی ناڕێك گازەکانی گەدە زیاددەکەن، بەڵام روونیدەکاتەوە جوڵەی بەردەوام، دووربوون لە گوشاری دەروونی، رێكخستنەوەی خەو، خۆراکە ریشاڵییەکانیش بەگشتی سوودیان بۆ هەرس دەبێت و فرمانەکە رێكتر دەخەنەوە.

لە ستۆدیۆ نەخۆشێك میوانی دکتۆر ئاراسە، دەڵێت ماوەیەکی زۆرە هەرسی رێك نییە، روونیدەکاتەوە کە زۆر پشکنینی کردووە، سەردانی چەند پزیشكێکی کردووە، بەڵام دەستنیشانی نەخۆشییەکەی نەکراوە، د. بڵندیش دەڵێت چونکە پێشتر هەناوبینی گەدە و کۆڵۆنی بۆ کراوە، ئێستا بە تەکنیکێكی نوێ پرۆسەی هەناوبینی بە کەپسولی بۆ دەکەن.

لە پرۆسەکەدا نەخۆشەکە کەپسولەکە دەخوات، کە کەپسولەکە سەرەکەی بە کامێرا بەستراوە و لەڕێگا هەموو نێو گەدە، ریخۆڵە باریکە و ئەستوورەی نەخۆش تۆماردەکات، هەر گرفتێك هەبێت تۆماریدەکات.

بۆ وردەکاری زیاتری بەرنامەکە، تەواوی ڤیدیۆی ئەم بەرنامەیە ببینن.