"پیاوانیش هاوشێوەی خانمان تووشی خەمۆکیی دوای منداڵبوون دەبن"
"پیاوانیش هاوشێوەی خانمان تووشی خەمۆکیی دوای منداڵبوون دەبن"، ئەمە گوتەی پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان لەم بەرنامە نوێیەی دکتۆر ئاراس. د. وارژین یاسین پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان لە دهۆکەوە میوانی بەرنامەی دکتۆر ئاراسە، دەڵێت هەر کەسێك نیشانەکانی خەمۆکیی دوای دووگیانی هەبن، سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بکات.
ئەم بەرنامە نوێیەی دکتۆر ئاراس بە میوانداری سێ پسپۆڕی جیاواز، د. وارژین یاسین پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان، د. جوان دەخیل، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون و نیان نەوزاد، چارەسەرکاری دەروونی پێشكێشدەکرێت، سێ میوانەکە کۆکن لەسەر ئەوەی گرفتە دەروونییەکان و نەخۆشییە دەروونییەکان زوو دەستنیشانبکرێن، چارەسەریان ئاساندەبێت.
د. جوان دەخیل، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون روونیدەکاتەوە گۆڕانکارییە هۆڕمۆنییەکان هۆکارێكن بۆ تێكچوون و ئاڵۆزییەکانی میزاجی خانمان لەدوای دووگیانی و دواتریش تووشبوون بە خەمۆکیی دوای دووگیانی، دەشڵێت خانمەکە زۆر بەزوویی چارەسەر نەکرێت، دوورنییە خۆی و کۆرپەکەی ئازاربدات.
لەبارەی نیشانەکانی خەمۆکیی، پسپۆڕەکەی نەخۆشییە دەروونییەکان دەڵێت بێهێزی، لاوازی، نەبوونی ئارەزووی چوونە دەرەوە، نەبوونی ئارەزووی خواردن، نەمانی ئارەزوو بۆ قسەکردن لەگەڵ دەوروبەر و تێكەڵاونەبوون لە نیشانەکانی نەخۆشیی خەمۆکیین، بەگشتیش دەکرێت خانمانیش کە تووشی خەمۆکیی دوای دووگیانی دەبن هەمان نیشانەیان هەبن.
بینەری ئەم بەرنامەیە بن، تەواوی وردەکارییە زانستییەکان ببینن.
بهشی بكه لە