خانمان چۆن نیشانەکانی خیانەت لە هاوسەرەکەیان بناسنەوە؟
لەم بەرنامەیەی دکتۆر ئاراس، د. ئاواز حەجی جەعفەر، پسپۆڕی دەروونی و راهێنەری گەشەپێدانی کەسایەتی، میوانی بەرنامەکەیە و باسی ئەو نیشانانەی خیانەت دەکات کە لە پیاوان و ژنان دەردەکەون لەکاتی ناپاکیکردن یاخود خیانەت، بۆ ئەوەی کەسی بەرامبەر بتوانێت دەستنیشانی بکات.
د. ئاواز حەجی جەعفەر دەڵێت هیچ هۆکارێك نییە بەهۆیەوە پیاو یان ژن بیەوێت خیانەت لە کەسی بەرامبەر بکات، روونیدەکاتەوە دوورنییە خیانەت ببێتەهۆی هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندیی هاوژینی و هاوسەرگیری.
پسپۆڕەکەی دەروونی و کەسایەتی دەڵێت دەکرێت لەدوای یەکەمجار خیانەتکردن، دووهاوژین بە ئاسایی بەیەکەوە بژین و دووبارە ژیانیان رێكبخەنەوە، بەڵام بەو مەرجەی ئەوە دووبارە نەکەنەوە.
بۆ وردەکاریی زیاتر لەبارەی خیانەت، نیشانەکانی ناسینەوە و کاریگەرییەکانی خیانەت لەسەر پەیوەندیی هاوسەرگیری، ئەم بەرنامەیە ببینن.