شێوازی هەڵگرتن و دانانی خۆراک لەنێو سەلاجەدا

03 July 2021
شێوازی هەڵگرتن و دانانی خۆراک لەنێو سەلاجەدا

چۆن باشترین جۆری شیر بۆ منداڵەکەت هەڵدەبژێریت؟ 

ئەم بەرنامەیە دوو بەشە، هەر بەشێکی تەوەر و بابەتێکی تەواو جیاواز و سەربەخۆیە لە هی دووەم.

لە بەشی یەکەمدا پسپۆڕێکی سەلامەتیی خۆراک و پسپۆڕێکی دەرمانسازی میوانی دکتۆر ئاراسن، باسی شێوازی دانانی خۆراک دەکەن لەنێو سەلاجەدا، هەڵگرتنی خۆراک لەڕووی پزیشکییەوە یاسا و رێسای خۆی هەیە، هەندێک جۆری خۆراک کە خۆیان زۆر تەندروست و سوودبەخشن، بەڵام بە هەڵە هەڵدەگیرێن و دکتۆر دارا بە خۆراکی زۆر مەترسیدار ناویان دەبات.

دەرمانەکان لەنێو سەلاجەدا شوێنی تایبەت بە خۆیان هەیە، ماوەی مانەوە و هەڵگرتنیان دوای کردنەوەیان، هاوکات شێوازی هەڵگرتنیان لەنێو ماڵدا لەلایەن دکتۆر کەنار روونکراوەتەوە.

لە بەشی دووەمی بەرنامەکە دکتۆر دەوەن دڵشاد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان باسی شیردانی دەستکرد دەکات، دکتۆر ئاراس لە سەرەتای بەرنامەکەدا ئەو رووندەکاتەوە کە باشترین جۆری شیر هی دایکە، بەڵام ئەگەر بە هۆکارێکی پزیشکی دایک نەیتوانی شیری خۆی بداتە منداڵەکەی، دەکرێت پەنا بۆ شیری دەستکرد ببرێت.

بەڵام چۆن باشترین جۆری شیر بۆ منداڵەکەت هەڵدەبژێری؟ چۆن دەیدەیتێ؟

شێوازی شۆردن و پاککردنەوەی مەمە بە ئامێرێکی نوێ، شێوازی بەکارهێنانی مەمەی شیر و چەندین بابەتی دیکە لە بەرنامەکە باسکراون.