رێگەکانی رێگریکردن لە منداڵبوون

09 April 2022
رێگەکانی رێگریکردن لە منداڵبوون

بەرنامەی ئەمجارەی دکتۆر ئاراس تایبەتە بە پلانی خێزانی، دکتۆرە عەتیە پرۆفیسۆری نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون میوانی بەرنامەکەیە و هەموو رێگەکانی رێگریکردن لە منداڵبوون لەنێو ستۆدیۆ بە پراکتیکی رووندەکاتەوە؛ بەراوردی سوود و زیانەکانیان دەکات. دکتۆرە عەتیە دەڵێت، ئەو رێگەیەی هاوژینەکان بەکاریدەهێنن کە پیاو و خانمەکە رێکدەکەون تۆو ناخاتە نێو زێی خانمەکە و، دەیکاتە دەرەوە، بەڵام وەکو ئەو دکتۆرە دەیڵێت، "نادروستە و مەترسیدارە". 

لە بڕگەی دووەمی بەرنامەکەدا باسی سوودە تەندروستییەکانی جوڵەکانی نوێژکردن دەکرێت، پارێز کە پسپۆڕی چارەسەری سرووشتییە میوانی بەرنامەکەیە و جوڵە بە جوڵەی نوێژکردن رووندەکاتەوە کە چۆن سوودی بۆ تەندروستی دەبێت.