هێڵکاریی دڵی گەنجێک لەنێو ستۆدیۆی دکتۆر ئاراس

12 March 2022
هێڵکاریی دڵی گەنجێک لەنێو ستۆدیۆی دکتۆر ئاراس

ئەم بەرنامەیەی دکتۆر ئاراس تایبەتە بە سێ بڕگەی جیاواز، بەرنامە بە هێڵکاریی دڵ دەستپێدەکات و لە ستۆدیۆ هێڵکاریی دڵ بۆ گەنجێك دەکرێت، دکتۆر ئاراس لێی دەپرسێت بۆچی لێدانی دڵت خێرایە؟ سترێسی یان عاشقی؟ گەنجەکە وەڵامی دەداتەوە و بڕگەی دووەم دەستپێدەکات. 

لە بڕگەی دووەمدا خۆراکی خانمانی دووگیان و سووکەژەمەکان باسدەکرێن، باس لەوە دەکرێت کە خانمان دەبێت زۆرترین سووکەژەم بخۆن کە هەمەجۆر بێت، تەندروست و بەسوودبن بۆ ئەوەی خۆیان و کۆرپەکەیان لە داهاتوودا گەشەیەکی باشیان هەبێت. 

بڕگەی سێیەمی بەرنامەکە تایبەتە بە ڤیتامین D، پزیشكێكی دەرمانساز دەڵێت جەستەی هەموو کەسێك بۆ جێبەجێكردنی فرمانەکانی پێویستی بەوە هەیە ڤیتامین D پێویست لە جەستەیدا هەبێت، ئەمەش دەکرێت بە حەب، دەرزی، شروب و شەربەت بێت.