چیرۆکی سەرکەوتنی پزیشکێکی کورد لە ڤیرجینیای ئەمریکا
یەکەم بەرنامەی دکتۆر ئاراس-ە لە وەرزی نوێی تۆڕی میدیایی رووداو، پزیشكێكی کورد کە لە کۆیە لەدایکبووە و ئێستا لە رۆونۆک لە ڤێرجینیای ئەمریکا دەژیت میوانی بەرنامەکەیە.
دکتۆر چالاک بەرزنجی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ، کە بڕوانامەی دکتۆرای وەکو پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرەش هەیە لەنێو بەرنامەکە باسی سیستەمی تەندروستیی ئەمریکا دەکات، لەگەڵ دکتۆر ئاراس لەنێو نەخۆشخانە باسی ژمارەی ئەو نەخۆشانە دەکات کە لە شیفتێكی کارکردن لە هەشت کاژێر دەیانبینێت، بەڕووی باسی ئەوە دەکات کە پزیشكێك لانیکەم 15-20 خولەک بە نەخۆشەکەی نەدات، ناتوانێت بەباشی لێی تێبگات و دەستنیشانی نەخۆشییەکەی بکات و پلانی چارەسەری بۆ دابنێت.
دکتۆر ئاراس برادۆستی، لەنێو بەرنامەکە سەردانی مەیامی دەکات، باسی ئەوە دەکات کە ناوی شارەکە لە ناوی رووبارێكەوە هاتووە و کۆمەڵێك وردەکاری دیکە لەسەر کەشوهەوای شارەکە دەخاتەڕوو، کە دەکرێت لەم لینکی بەرنامەکەوە زانیارییەکان وەربگریت.
سەرپەرشتارانی زانستیی کە هاوڕێ و هاوەڵی دکتۆر چالاک بەرزنجین، وەکو سوپرایزێك بۆ دکتۆر چالاک، لەنێو بەرنامەکە مژدەی ئەوەی پێدەدەن کە پلەی زانستیی بۆ دوا پلەی زانستیی بەرزکراوەتەوە و لەمەودوا دەبێتە پرۆفیسۆر و وەکو پرۆفیسۆر کاردەکات؛ پرۆفیسۆر چالاک بەرزنجی بەم هەواڵە زۆر دڵخۆش دەبێت و تەوقەیەکی گەرم لەگەڵ هاوڕێ پزیشكەکەی دەکات.
پرۆفیسۆر چالاک بەرزنجی، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ و قەستەرە، دەڵێت زۆر گرنگە بایەخ بە پێشخستنی زیاتری خزمەتگوزاریی فریاگوزاریی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بدرێت، دەڵێت ئەوان لە ئەمریکا کاتێك نەخۆشێك لەڕێگەیە بەرەو نەخۆشخانە، لەنێو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن هەموو زانیارییەکانی نەخۆشییەکەی لێوەردەگیرێت و کارە سەرەتاییە گرنگەکانی بۆ دەکرێن.
پرۆفیسۆرە کوردەکە دەڵێت، بۆ نموونە بۆ نەخۆشێكی تووشبووی سنگئێشە، لەنێو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن هەموو کارە سەرەتاییەکانی بۆ دەکرێت، تەنانەت هێڵکاری دڵی بۆ دەکرێت، دەرمانی پێدەدرێت و کە دەرکەوت تووشبووی جەڵتەی دڵە، لەنێو ئۆتۆمبێلەکەوە هەموو پزیشكانی پسپۆڕی بوارەکە، پزیشكی سڕکەر، کارمەندی تەندروستی و کەسانی دیکەی پەیوەست بە بوارەکە ئاگاداردەکرێنەوە بۆ ئەوەی لە نەخۆشخانە ئامادەبن و قەستەرە بۆ نەخۆشەکە بکەن.
ئەم بەرنامەیەی دکتۆر ئاراس لە ئەمریکا پڕە لە وردەکاری دیکەی تەندروستیی گشتی، زانیاری پزیشكی و زانیاری گشتی.

بهشی بكه لە