فریز، کێڵگەیەکی مۆدێرن کە ئابووریی هەرێمی کوردستان بە هێلکە زێڕین دەکات
لە نێوان چیاکانی سۆرک و شێرک لە ناوچەی خۆشناوەتی سەر بە پارێزگای هەولێر، یەکێک لە گەورەترین و پێشکەوتووترین پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە جێگیر کراوە. پڕۆژەی هێلکەی فریز کە لە ساڵی 2017 لەسەر رووبەری 100 دۆنم زەوی دامەزراوە، ئێستا وەک یەکێک لە پایە گرنگەکانی ئاسایشی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دەبینرێت.
ئامارە زەبەلاحەکان؛ ملیۆنێک مریشک و نیو ملیۆن هێلکەی رۆژانە
پڕۆژەی فریز لە 9 هۆڵی گەورەی بەرهەمهێنان پێکدێت، کە تێیدا یەک ملیۆن مریشکی هێلکەکەر بەخێو دەکرێن. بەپێی داتا فەرمییەکانی ناو پڕۆژەکە، رۆژانە نزیکەی نیو ملیۆن هێلکە بەرهەم دەهێنرێت و رەوانەی بازاڕەکانی ناوخۆ، شارەکانی عێراق، سووریا و رۆژئاوای کوردستان دەکرێت. ئەم پڕۆژەیە تەنیا سەرچاوەی داهات نییە، بەڵکو هەلی کاری بۆ 100 گەنجی ناوچەکە دابین کردووە.
نەخشەی بەرهەمهێنانی هێلکە لە هەرێمی کوردستان
بەپێی دوایین ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری، کەرتی پەلەوەر لە گەشەیەکی بەردەوامدایە. ئێستا لە هەرێمی کوردستان 59 پڕۆژەی مریشکی هێلکەی خواردن، 26 پڕۆژەی دایکانەی مریشک و 63 پڕۆژەی هەڵهێنەری پەلەوەری گۆشت هەن. ساڵانە نزیکەی 13 ملیۆن کارتۆن هێلکە بەرهەم دەهێنرێت، کە هەر کارتۆنێک 360 هێلکە لەخۆ دەگرێت. بەهای ساڵانەی ئەم بەرهەمە دەگاتە 520 ملیۆن دۆلار. ئامارەکان دەریدەخەن کە بەرهەمی ناوخۆیی 80% لە پێداویستی ناوخۆ زیاترە، ئەمەش وای کردووە هەرێمی کوردستان ببێتە هەناردەکارێکی سەرەکی بۆ ناوچەکانی دیکە.
ململانێی کوالێتی و نرخ؛ هێلکەی خۆماڵی بەرامبەر قاچاخ
سەرەڕای قەدەخەکردنی هاوردەکردنی هێلکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ پاڵپشتی بەرهەمی ناوخۆ، بەڵام هێشتا هێلکەی بیانی بە رێگەی قاچاخ دەگاتە بازاڕەکان. جیاوازی نرخەکە کڕیارەکان دابەش دەکات؛ تەبەقەیەک هێلکەی خۆماڵی بە 6 هەزار و 500 دینارە، لە کاتێکدا هێلکەی ئێرانی بە 5 هەزار دینار دەفرۆشرێت. بەڵام جیاوازییە بنەڕەتییەکە لە کوالێتی دایە. لە کارگەی فریز، پریمێکسی رووەکی فەرەنسی بەکاردێت کە نرخی هەر تۆنێکی 2 هەزار و 300 دۆلارە، لە کاتێکدا لە هێلکە هاوردەکاندا پریمێکسی ئاژەڵی بەکاردێت کە تەنها 700 دۆلارە و کوالێتی و تامی هێلکەکە دادەبەزێنێت.
تەکنەلۆژیا و ژینگەی بەخێوکردن
لە نێو هۆڵەکانی فریزدا، هەموو شتێک بە سیستەمی زیرەک و ئۆتۆماتیک بەڕێوە دەچێت. هەر هۆڵێک لە 8 نهۆم پێکدێت و لە هەر مەترێکدا 10 مریشک هەن. رۆبۆتەکان خۆراک دابەش دەکەن و هێلکەکان کۆدەکەنەوە. مریشکەکان لە تەمەنی 150 رۆژیدا دەست بە هێلکەکردن دەکەن و تا تەمەنی 560 رۆژی بەردەوام دەبن. رۆژانە هەر مریشکێک 120 گرام ئالیکی پێویستە، کە لە ناو کارگەکەدا رۆژانە 70 تۆن ئالیکی تەندروست بەرهەم دەهێنرێت. یەکێک لە نهێنییەکانی بەهێزیی قەپاغی هێلکەی فریز، بەکارهێنانی بەردی هاڕاوی چیاکانی کوردستانە وەک سەرچاوەی کالسیۆم.
مێژوویەکی دێرین و داهاتوویەکی روون
حاجی کەمال، خاوەنی پڕۆژەکە، کە لە ساڵانی شەستەکانەوە لە بازاڕی هێلکەدا کار دەکات، باس لەوە دەکات چۆن لە ساڵی 1964 هێلکەی هەولێر ناوبانگی لە بەغدا هەبووە. ئەو ئێستا نەک تەنها هێلکە، بەڵکو بیری لە سوودوەرگرتن لە پاشماوەی مریشکەکانیش کردووەتەوە کە رۆژانە 30 تۆنە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بیکاتە پەینی کیمیایی و وزەی کارەبا.
ئاستەنگەکانی بەردەم خاوەن پڕۆژەکان
سەرەڕای سەرکەوتنەکان، سێ کێشەی سەرەکی رووبەڕووی ئەم کەرتە دەبنەوە: باجی گومرگی لەسەر ماددە سەرەتاییەکانی ئالیک، بوونی هێلکەی قاچاغ، و ئاستەنگەکانی گواستنەوە لە نێوان پارێزگاکان. بۆ نموونە، ناردنی هەر کارتۆنێک هێلکە بۆ سلێمانی 400 دۆلار تێچووی بازگەی لەسەرە. لە بەرامبەردا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی داوە لە رێگەی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ماددە خاوەکان و رێکخستنەوەی بازگەکان، پاڵپشتی زیاتری بەرهەمی ناوخۆیی بکات تاوەکو هێلکەی کوردی کە دەوڵەمەندە بە 13 جۆر ڤیتامین و 7 گرام پرۆتین، ببێتە بژاردەی یەکەمی هەموو خێزانێک.
مەید ئین کوردستان شەوانی سێشەممە کاژێر 22:00 پەخش دەکرێت.

بهشی بكه لە