هەولێر جلی بووکێنی هەناردەی جیهان دەکات
دەنگی مۆسیقایەکی ئارام و دیمەنی رەنگاوڕەنگی قوماشە دانتێلەکان، دەستپێکی چیرۆکێکن کە تێیدا تەل بە تەل و مۆری بە مۆری، خەونی کچان بۆ شەوی پەڕینەوە دەکرێتە راستی. لێرە لە دڵی هەولێر، جلی بووکێنی تەنیا پارچە قوماشێک نییە، بەڵکو گوزارشتە لە گۆڕانکارییەکی گەورەی پیشەسازی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان.
ئەگەر بەنیازی ژنهێنان یان شووکردن بیت، یەکەم شت کە مێشکت سەرقاڵ دەکات جلی بووکێنییە. ئەم جلە ئێستا بووەتە یەکێک لە گرنگترین پایەکانی پڕۆسەی هاوسەرگیری، کە زۆرجار تێچووەکەی لەبەرچاو ناگیرێت و دەبێت هەر بە جوانترین شێوە بێت. تاچەند ساڵێک لەمەوبەر، بازاڕەکانی کوردستان تەنیا بارمتەی بەرهەمی بیانی بوون و مانگانە نزیکەی نیو ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی ئەم جلانە دەچووە دەرەوەی وڵات. بەڵام ئێستا دیمەنەکە گۆڕاوە، 15 کارگەی ناوخۆیی خەریکی دوورینی ئەم خەونە سپیانەن.
چیرۆکی سەرهەڵدان، لە سووکایەتییەوە بۆ سەرکەوتن
ئەمیر عەبدوڵڵا، خاوەنی کارگەی ئەمیر مۆدە، کە لە ساڵی 1989وە خەریکی بازرگانییە، لە ساڵی 2017 بڕیارێکی مێژوویی دا. چیرۆکی کارگەکەی ئەو لە ناخۆشترین ساتەوە دەستیپێکرد. ئەمیر دەڵێت "هاوڕێیەکی تورکم پێی گوتم ئێوەی کورد تەمبەڵن و هیچ فێر نابن، هەموو شتێک لە دەرەوە دەهێنن." ئەم قسەیە بووە هەوێنی ئەو بەڵینەی کە ئەمیر بە خۆی دا "ئیلا دەبێت ئەم ئیشە بهێنمە کوردستان و بە دەستی گەنجانی خۆمان بیکەم."
ئێستا لە کارگەکەی ئەو، 25 کچ و کوڕی کورد خەریکی کارن و تەنیا یەک کەسی بیانی تێدایە. ئەمە تەنیا کارگەیەک نییە، بەڵکو کاردانەوەیەکە بۆ سەلماندنی توانای مرۆیی ناوخۆ.
هونەری دەست و وردەکاریی کارەکە
قوماشەکان لە وڵاتانی ئاسیا و ئەوروپاوە دەهێنرێن؛ لە دانتێلی فەڕەنسییەوە تاوەکو مۆدێلە کۆری و هیندییەکان. نرخی هەر تۆپێک قوماشی دانتێل لە 300 دۆلارەوە دەستپێدەکات و دەگاتە 3 هەزار دۆلار.
دروستکردنی جلێکی بووکێنی تەنیا بڕین و دوورین نییە. لێرە دیزاینەکان بەپێی خواستی بووکەکان و ترێندە جیهانییەکان دادەڕێژرێن. هەندێک جلی تایبەت هەن کە نزیکەی دوو مانگ کاریان تێدا دەکرێت و زیاتر لە 15 کیلۆگرام مۆری، مەرجان و کریستاڵیان پێوە دەکرێت، کە هەمووی بە کاری دەستی و بە سەلیقەیەکی ورد جێگیر دەکرێن.
نرخ و کوالێتی، کێبڕکێی ناوخۆ و دەرەوە
نرخی بەدلەکان لە کارگەکەدا مەودایەکی فراوانی هەیە؛ لە 500 دۆلارەوە دەست پێدەکات بۆ ئەو جلانەی بە ئامێر دەدوورێن، تاوەکو دەگاتە 15 هەزار دۆلار بۆ ئەو جلانەی کە شاکاری دەستین و تایبەت بۆ مشتەری دروست دەکرێن.
پەری، یەکێک لەو بووکانەی کە کارگەکەی هەڵبژاردووە، دەڵێت: "حەزم دەکرد ئەو درێسەی لە خەیاڵمدایە بۆم دروست بکەن. زۆرجار جلی حازر کە گەورەیە و بچووکی دەکەیتەوە دیزاینەکەی تێک دەچێت، بەڵام لێرە هەموو شتێک بەپێی پێوانەی خۆم و ئەو فکرەیەی لە مێشکمدایە دەردەچێت."
بازاڕ و ئاییندە
ئێستا بەرهەمەکانی تەنیا بۆ ناوخۆ نین، داواکاری لە ئەمریکا، کەنەدا و ئەوروپاوە بۆ جلی کوردی و جلی بووکێنی ئەم کارگەیە دێت. هەرچەندە هێشتا لە بازاڕەکاندا 90٪ی کاڵاکان بیانین، بەڵام کارگەی ئەمیر مۆدە هاوکێشەکەی پێچەوانە کردووەتەوە و 90٪ی کاڵاکانی ناو دوکانەکەی، بەرهەمی کارگەکەی خۆیەتی.
پڕۆسەی هاوسەرگیری لە کوردستان خەریکە لە کڕینی بەرهەمی بیانییەوە دەبێتە پاڵپشتێک بۆ پیشەسازی ناوخۆ. لێرە، لە ژێر دەستی بەرگدوورە کوردەکاندا، نەک هەر جلوبەرگ، بەڵکو شکۆ و ئابوورییەکی سەربەخۆش دەدوورێتەوە.
بەرنامەی مەید ئین کوردستان شەوانی سێشەممە کاژێر 22:00 پەخشدەکرێت.

بهشی بكه لە