پەنجەمۆر - عەبدولحەی ئۆکوموش، ئەندامی پێشووی DDKD - بەشی دووەم
عەبدولحەی ئۆکوموش، ئەندامی پێشووی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی دیموکراتی رۆشنبیری (DDKD)، لە گێڕانەوەی یادەوەرییەکانی سەردەمی خەباتی سیاسی لە باکووری کوردستان بۆ بەرنامەی پەنجەمۆر، لە بەشی دووەمدا تیشک دەخاتە سەر چەندین وێستگەی گرنگ و هەستیاری ئەو قۆناخە، ئۆکوموش ئاماژە بەوە دەکات کە لەو سەردەمەدا، هونەر وەک چەکێکی سیاسی بەکارهاتووە و میوزیک و گۆرانی، جگە لەوەی بۆ زیندووڕاگرتنی زمان بووە، وەک ئامرازێکی پڕوپاگەندەی سیاسییش کەڵکی لێ وەرگیراوە.
ناوبراو دەڵێت، پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)، کە لە سەرەتادا بە ناوی "کیپ"ەوە دەناسرا، ئامانجی سەرەکیی دامەزراندنی، بەدەستهێنانی سەربەخۆیی کوردستان بووە، لە هەمان کاتدا، دیمەنی سیاسیی باکوور فرەڕەنگ و پڕ لە ناکۆکیی ئایدۆلۆژی بووە، بە جۆرێک کە پارتە کوردییەکان هەر یەکێکیان ستایشی مۆدێلێکی سۆسیالیستی وڵاتێکی دەکرد و لەژێر کاریگەریی بلۆکی رۆژهەڵاتدا بوون.
ئۆکوموش بە خەمێکی قووڵەوە باس لە ناکۆکییە خوێناوییەکانی نێوان لایەنە کوردییەکان دەکات و کوشتنی هەریەک لە سەعید ئاڵچی و دکتۆر شڤان بە "پەڵەیەکی رەش" لە مێژووی کورددا ناودەبات، هەروەها جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە شەڕی نێوان پەکەکە و رێکخراوی "کوک" (KUK) شەڕێکی خوێناوی بوو کە بووە هۆی کوژرانی خەڵکێکی زۆر لە هەردوولا.
یەکێکی دیکە لە رووداوە تەمومژاوییەکانی ئەو سەردەمە، بە قسەی ئۆکوموش، کۆمەڵکوژکردنی ژمارەیەک کادری رێکخراوی کاوەیە، کە تاوەکو ئێستاش بە روونی دیار نییە کێ و بۆچی ئەو تاوانەی ئەنجام داوە.
ئەو ئەندامەی پێشووی DDKD لە درێژەی گێڕانەوەکانیدا باس لە ئەزموونی تاڵی خۆی لە زیندانەکانی تورکیا دەکات و دەڵێت"ماوەی ٣٧ رۆژ لەژێر ئەشکەنجەیەکی زۆر قورسدا بووم." بە تایبەتیش باس لە دڕندەیی ئەسات ئۆکتای، سەرۆکی بەدناوی زیندانی دیاربەکر، دەکات و شێوازی ئەشکەنجەدانی بە ترسناک وەسف دەکات.
سەبارەت بە پەنابردنی سەرکردە و کادرە کوردەکان بۆ دەرەوەی وڵات، ئۆکوموش روونی دەکاتەوە کە زۆربەی سەرکردەی پارتەکان بۆ پاراستنی ژیانیان و بۆ ئەوەی بتوانن درێژە بە خەبات بدەن، روویان لە سووریا کردووە، لەوێشدا فەلەستینییەکان هاوکاریی کوردیان کردووە و لە کەمپەکانی ئەواندا مەشقی سەربازییان پێ کراوە. لەگەڵ ئەوەشدا، ناوبراو رەخنە لە هەڵوێستی یاسر عەرەفات، سەرۆکی ئەوکاتی رێکخراوی رزگاریخوازی فەلەستین، دەگرێت و دەڵێت"عەرەفات دۆستی کورد نەبوو، تەنانەت وشەی کوردیشی بەکارنەدەهێنا و لەبری ئەوە دەیگوت نەوەکانی سەڵاحەدین."
ئۆکوموش باس لەو تێڕوانینە سادەیەی سەرەتای خەباتی چەکداری دەکات کە خەڵک پێیانوابووە "کوشتنی دوو سەربازی تورک، دەرگای ئازادیی کوردستان دەکاتەوە". هەروەها ئاشکرای دەکات کە پەکەکە دژی هەر هەوڵێک بووە بۆ دامەزراندنی پارتی سیاسیی مۆڵەتپێدراو و لە سەرەتادا دژایەتیی دامەزراندنی پارتی کاری گەل (HEP)ی کردووە. لەبارەی هەوڵەکانی دواتریشەوە دەڵێت، هەرچەندە کەسایەتییەکی وەک عەبدولمەلیک فورات "هاک پار"ی دامەزراند، بەڵام نەیتوانی ببێتە ئەڵتەرناتیڤێکی بەهێز بۆ پەکەکە.
لە کۆتاییدا، عەبدولحەی ئۆکوموش بە رەخنەگرانە لە مێژووی پەنجا ساڵی رابردووی خەباتی چەکداری دەڕوانێت و پێیوایە "مێژوو سەلماندی کە دوای 50 ساڵ خەباتی چەکداری، قازانجێکی ئەوتۆمان نەکردووە". هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە پەنابردنی سەرکردەی پارتەکانی دیکە بۆ ئەورووپا، بۆ خۆشگوزەرانی نەبووە، بەڵکو بۆ پاراستنی ژیان و درێژەدان بە خەبات بووە لە قۆناخێکی دژواردا.
پەنجەمۆر، شەوانی چوارشەممە کاژێر 22:00 پێشکێشدەکرێت.

بهشی بكه لە