پەنجەمۆر - سه‌ربه‌ست بامه‌ڕنی، رۆژنامه‌ڤان و وه‌زیری پێشووتری رۆشنبیری عێراق
ژیان و تێکۆشانی سه‌ربه‌ست بامه‌ڕنی، رۆژنامه‌ڤان و وه‌زیری پێشووتری رۆشنبیری عێراق
لە بەرنامەی په‌نجه‌مۆری رووداو، سه‌ربه‌ست بامه‌ڕنی، رۆژنامه‌ڤان و نووسه‌ری ناوداری کورد، کە پێشتر جێگری وه‌زیری رۆشنبیری عێراق بوو، باسێکی تێروتەسەلی مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی لە بەغدا و گەلێک رووداوی گرنگی سیاسی و رۆشنبیریی ساڵانی شه‌ست و حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌کات، بامه‌ڕنی کە بە تەمەنێکی لاوێتییەوە تێکەڵی سیاسەت بووە، شایه‌تی له‌سه‌ر قۆناخێکی هه‌ستیاری مێژووی گه‌لی کورد ده‌دات.
سه‌ربه‌ست بامه‌ڕنی لە بلێ و بارزان لە دایکبووە، بەڵام لە بنەڕەتدا خەڵکی بامەڕنێیە، بەهۆی ئەوەی باوکی فەرمانبەری ته‌موین بووە لە بلێ و بارزان و لەوێ دەژیان ئەو لەوێ لەدایکبووە، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی ژیانی له شوێنه جیاوازه‌کانی عێراق به‌سه‌ر بردووه، به‌ڵام هه‌موو هاوینان بۆ ماوه‌ی دوو یان سێ مانگ ده‌چوونه بامه‌ڕنی و ژیانیان لەوێ به‌سه‌ر ده‌برد.
سه‌ربه‌ست خوێندنی سه‌ره‌تایی له موسڵ ده‌ستپێکردووه و تاوەکو پۆلی شه‌شی ناوه‌ندی له زاخۆ خوێندووه، پاشان له هه‌ولێر درێژه‌ی به خوێندن داوه، وه‌ک خۆی باسی ده‌کات، خوێندن لەو کاتەدا، ته‌نانه‌ت لە بادینانیش ته‌نیا بە زمانی عەرەبی بووە.
مامۆستا سه‌ربه‌ست باس لە سەختییەکانی ژیانی خوێندکاری دەکات، بەتایبەتی لە موسڵ و دەڵێت "هەموو هەفتەیەک لە لایەن منداڵە عەرەبەکانی گەڕەکەکەمان لێمدەدرا، دەیانگوت ئەوە کوردە، ئەو باس لە مامۆستایه‌کی ئینگلیزی ده‌کات کە لە یەکەم رۆژی خوێندندا لێی پرسیوە "تۆ چی؟" و کاتێک وەڵامی داوەتەوە "کوردم"، مامۆستایەکە زۆری لێداوەو پێیگوتووە دەبێت بڵێی "من عەرەبی عێراقم".
بامه‌ڕنی ئاماژه به‌وه ده‌کات موسڵ پێش ساڵی 1963 رێژه‌ی کورد تیایدا زیاتر بووە لە عەرەب، بەڵام دوای ئەوەی به‌عسییەکان دەسەڵاتیان گرتەدەست دەستپێکردنی سیاسەتی ته‌عریب دەستیپێکرد و ره‌وشه‌که گۆڕا، بەتایبەتی له ساڵی 1963 زەقتر بووەتەوە.
باوکی سه‌ربه‌ست بامه‌ڕنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌بووه، له ساڵی 1961، کاتێک شۆڕش ده‌ستیپێکرد، ئەوانیش چوونەتە شاخ و باوکی بووەتە بەرپرسی ناوچەی زاخۆ، له‌و سه‌رده‌مه‌دا، پارتی وه‌ک تاکه نوێنه‌ری گه‌لی کورد سه‌رپێ که‌وتبوو، هه‌رچه‌نده حیزبی شیوعیش بوونی هه‌بوو، به‌ڵام رۆڵێکی که‌متریان بینیوه، بامه‌ڕنی ئاماژه به‌وه ده‌کات که له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ رێکخستنێکی ئایینی کوردی نەبووه، ته‌نیا برایانی موسڵمان لە موسڵ بوونیان هەبووه، به‌ڵام هیچ کوردێکی نه‌ناسیوه که ئه‌ندامی ئه‌وان بن.
سه‌ربه‌ست له ته‌مه‌نێکی لاوێتیدا بووه به پێشمه‌رگه، له ساڵی 1961، دوای ئه‌وه‌ی باوکی چووەتە شاخ، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی روو ده‌که‌نه شاخ، پاشان، له دوای ساڵانی 1963 و 1964، باوکی گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ولێر و وه‌ک فەرمانبەر دامه‌زراوه‌ته‌وه، سه‌ربه‌ستیش له کۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌کێتیی قوتابیانی کوردستان، بووەتە ئه‌ندامی سکرتارییه‌ت، له‌و کاته‌دا یه‌کێتیی قوتابیان هێشتا یه‌کگرتوو بووه و دوو یه‌کێتیی دروست نه‌بووه، ناوی که‌سایه‌تییه دیاره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی یه‌کێتیی قوتابیان ده‌هێنێت، وه‌ک به‌کر حوسێن، شازاد سه‌یف، ئه‌حمه‌د شه‌ریف له هه‌ولێر و ئه‌میری عه‌لی ناجی.
سه‌ربه‌ست باس لە دروستبوونی دابەشبوونی جه‌لالی و مه‌لایی له ناو پارتی دیموکراتی کوردستاندا ده‌کات و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر قوتابیان و لاوان روونده‌کاته‌وه، ده‌ڵێت" کاریگه‌رییه‌که‌ی له‌سه‌ر قوتابیان کەمتر بووە، بەڵام زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له ناو قوتابیاندا بوون، سه‌ر به باڵی مه‌کته‌بی سیاسی (باڵی مه‌لایی) بوون، دواتر، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان بوون، یه‌کێتیی قوتابیانێکی دیکه‌یان دروست کرد.
سه‌ربه‌ست بامه‌ڕنی له کۆتایی ساڵی 1965 یان سه‌ره‌تای 1966 رووی کردووەتە به‌غدا و له کۆلێژی زمانه‌وانیدا له به‌شی کوردی وه‌رگیراوه، هه‌روه‌ها له هه‌مان کاتدا له زانکۆی موسته‌نسریه به شێوه‌ی ئێواران خوێندویه‌تی و بڕوانامه‌ی یاسای به‌ده‌ستهێناوه.
سه‌ربه‌ست ئاماژه به‌وه ده‌کات که بیروباوه‌ڕی چه‌پ له رێگه‌ی که‌سایه‌تییه‌که‌وه له ناوی چه‌که‌ره‌ی کردووە، ئه‌ویش هه‌مزه عه‌بدوڵڵا، سکرتێری گشتیی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، که‌بیری چه‌پی هه‌بووه، سه‌ربه‌ست هه‌مزه عه‌بدوڵڵا وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ری گه‌وره ده‌ناسێنێت و ده‌ڵێت "پیاوێکی خۆشه‌ویست و تێگه‌یشتوو بوو".
سەربەست بامەڕنی باس له ده‌رکردنی رۆژنامه‌ی نوور ده‌کات له ساڵی 1968، ئەو له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تیی باڵی مه‌کته‌بی سیاسی له به‌غدا بووه و به‌شدار بووە له نووسینی گوتار و راپۆرتی کورت بۆ رۆژنامه‌که، ئه‌و ده‌ڵێت" ئێواران هه‌موو له باره‌گای رۆژنامه‌ی نوور کۆده‌بوونه‌وه، که وه‌ک بارەگایەکی گشتی بووە، مامۆستا حیلمی عه‌لی شه‌ریف سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌که بووە"، رۆژنامه‌ی نوور، که رۆژنامه‌یه‌کی گشتی بووە، به‌ڵام به تایبه‌تی بەرگری له دۆزی کورد کردووە و نووسه‌ری عه‌ره‌بیشی تێدا بووە، سه‌ربه‌ست پێیوایه نوور سه‌رکه‌وتووترین رۆژنامه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه بووە، چونکه بۆنێکی ئۆپۆزیسیۆنی لێده‌هات و خەڵک پێی‌خۆش بووە، ئامانجی سه‌ره‌کیی رۆژنامه‌که، به پێی گوتەی سه‌ربه‌ست، ئۆپۆزیسیۆنی حکومه‌ت بووە، نه‌ک باڵی مه‌لایی.
سه‌ربه‌ست ئاماژه به کاریگه‌ریی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و مام جه‌لال له‌سه‌ر رۆژنامه‌که ده‌کات، هه‌روه‌ها باس له رۆڵی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌کات که له سلێمانی بووە و گۆڤارێکی به ناوی رزگاری ده‌رکردووە بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی خۆی، سه‌ربه‌ست ده‌ڵێت" له رۆژنامه‌ی نووردا رۆڵێکی باشی هه‌بووه، چه‌ندین جار وتاری به ناوه جیاوازه‌کان یان به بێ ناو بڵاوکردووەتەوە.
بامه‌ڕنی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که له‌و سه‌رده‌مه‌دا کوردایه‌تی له به‌غدا زیاتر له ئێستا کراوه، چونکه پێویست بووە بیسه‌لمێنن که کورد هه‌یه و جیاوازه، ئه‌وان رووبه‌ڕووی عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنی عه‌ره‌ب و حیزبی به‌عس بوونه‌ته‌وه، هه‌ردوو باڵه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی و پارتی دیموکراتی کوردستان به یه‌که‌وه بەرگریان له کورد کردووە.
سه‌ربه‌ست بامه‌ڕنی ده‌رباره‌ی رادیۆی به‌غدا، به‌شی کوردییه‌که‌ی، ده‌ڵێت" هیچ کاریگه‌رییان له‌سه‌ری نه‌بووه و لای خەڵک خۆشه‌ویست نه‌بووه، چونکه به دژی شۆڕش و کورد قسه‌ی کردووە".
سه‌باره‌ت به عه‌بدولڕه‌حمان زه‌بیحی، بامه‌ڕنی ده‌ڵێت "زۆر دژی پارتی بوو و دژی ماڵی بارزان و سەرۆک بارزانی بوو"، هه‌رچه‌نده زه‌بیحی وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی زانا و زمان‌زان ده‌ناسێنێت، به‌ڵام هۆکاری دژایه‌تییه‌که‌ی بۆ پارتی نازانێت.
له کۆتاییدا، سه‌ربه‌ست بامه‌ڕنی شایه‌تی له‌سه‌ر قۆناخێکی گرنگی مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری و تێکۆشانی سیاسی گه‌لی کورد ده‌دات، که پڕ بووه له سه‌ختی و به‌ربه‌ست، به‌ڵام له‌گه‌ڵیدا هه‌وڵێکی زۆر بۆ ناساندن و سه‌لماندنی دۆزی کورد له ناوه‌نده عێراقییه‌کاندا دراوه.
سەربەست بامەڕنی دوای چەند مانگێک لە تۆمارکردنی بەرنامەکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە لە 24ی مانگی حەوتی ساڵی 2024 کۆچی دواییکرد.
بەرنامەی پەنجەمۆر شەوانی چوارشەممە کاژێر 22:00 پەخشدەکرێت.

به‌شی بكه لە