جەلال سام ئاغا: برایەتیی کورد و عەرەب درۆیە و تەنیا لەسەر کاخەزە - بەشی یەکەم
بەرپرسی پێشووی دیوانی چاودێریی دارایی، کە بە "پیاوە سپییەکە" ناسراوە، لە بەشی یەکەمی بەرنامەی پەنجەمۆردا باس لە مێژووی عێراق و پەیوەندییەکانی کورد و عەرەب دەکات و دەڵێت، "عەبدولکەریم قاسم کوردی خۆشدەویست".
جەلال سام ئاغا، بەرپرسی پێشووی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان و ناسراو بە "پیاوە سپییەکە"، لە بەشی یەکەمی بەرنامەی پەنجەمۆردا، تیشک دەخاتە سەر وێستگە جیاوازەکانی ژیانی خۆی و مێژووی سیاسیی عێراق و کوردستان و بە راشکاوی دەڵێت، "برایەتیی کورد و عەرەب درۆیە".
جەلال سام ئاغا، لە سەرەتای قسەکانیدا ئاوڕێک لە مێژووی خێزانەکەی دەداتەوە و باس لەوە دەکات کە بنەماڵەکەیان لە قەڵاچوالانەوە هاتوون، بەڵام "بەهۆی ناکۆکیی خێزانییەوە روویان لە بەسڕە کردووە".
هەرچەندە باوکی، عەلی سام ئاغا، "ئەندامی لیژنەی حیزبی شیوعی بووە لە سلێمانی"، بەڵام جەلال سام ئاغا جەخت لە سەربەخۆیی سیاسیی خۆی دەکاتەوە و دەڵێت: "نە پێشمەرگایەتی کردمی بە پارتی، نە بیروباوەڕی چەپ بە شیوعی".
بەرپرسی پێشووی دیوانی چاودێریی دارایی، تێڕوانینی خۆی بۆ سەردەمە جیاوازەکانی حکومڕانی لە عێراق دەخاتەڕوو. سەبارەت بە سەردەمی پاشایەتی، پێیوایە حکومەتێکی نیشتمانیی عێراقی بووە و دەڵێت: "لە سەردەمی پاشایەتیدا حکومەت نە کوردی بوو، نە عەرەبی بوو، نە تورکی بوو".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سام ئاغا رووداوێکی مێژوویی دەگێڕێتەوە و دەڵێت: "فوئاد عارف لەسەر سروودی ئەی رەقیب لە کوڕی پاشای دابوو"، کە ئاماژەیە بۆ هەڵوێستی تووندی ئەو بەرپرسە کوردە لەپێناو سروودی نەتەوەییدا.
سەبارەت بە سەردەمی عەبدولکەریم قاسم، سام ئاغا رایەکی ئەرێنی هەیە و پێیوایە، "عەبدولکەریم قاسم کوردی خۆشدەویست". بەڵام لە هەمان کاتدا رەخنە لە حیزبی شیوعی ئەو سەردەمە دەگرێت و دەڵێت: "حیزبی شیوعی زۆر لەخۆبایی ببوو".
سەبارەت بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان کورد و عەرەب، جەلال سام ئاغا بە راشکاوی دەڵێت: "برایەتیی کورد و عەرەب درۆیە و تەنیا لەسەر کاخەزە". بۆ پشتیوانی لە بۆچوونەکەی، قسەیەکی ئیمامی عەلی دەهێنێتەوە کە دەڵێت: "ئەی خەڵکی عێراق دڵتان پڕ کردم لە کێم"، وەک ئاماژەیەک بۆ سرووشتی ناسازی خەڵکی عێراق.
لە کۆتاییدا، بە تێڕوانینێکی تاڵەوە باس لە مامەڵەی دەسەڵاتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق دەکات و دەڵێت: "کورد و عەرەب لە ئەشکەنجەداندا یەکسان بوون و جیاوازییان لە نێواندا نەدەکرا"، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ستەمکاریی رژێمەکان هەموو لایەکی بەبێ جیاوازی گرتووەتەوە.
پەنجەمۆر، شەوانی چوارشەممە کاژێر 22:00 پێشکێشدەکرێت.

بهشی بكه لە