یوسف گلۆ - کەسایەتیی سیاسی رۆژئاوای کوردستان - بەشی یەکەم

07 August 2021
یوسف گلۆ - کەسایەتیی سیاسی رۆژئاوای کوردستان - بەشی یەکەم
لە سەرەتای سییەکانی سەدەی رابردوو لە باکووری کوردستان لە دایکبووە، بەڵام بەهۆی زوڵم و زۆرداری تورکیاوە لەگەڵ ماڵبەتەکەیان بەرەو رۆژئاوای کوردستان کۆچ دەکەن. بەهۆی بارودۆخی کوردستانەوە نەیتوانیوە وەک پێویست بخوێنێت. لەسەرەتای لاوێتییەوە بیروباوەڕی چەپ سەرنجی رادەکێشێت، بەڵام پاشان دەبێتە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا، پاشان ئەندامی پارتی دیموکراتی چەپ لە سووریا. وەک خۆی دەڵێت هاوکارییەکی زۆری شۆڕشی ئەیلوولیان کردووە. لە دوای ساڵانی هەشتاکانەوە پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە دەکات و دەبێتە جێگای متمانەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان. ئێستا ئەو لەسەرتاسەری رۆژائاو و تانەنەت لە سووریایش کەسێکی ناسراوە.
دە کەس لە بنەماڵەکەیان لە نێویاندا دوو کوڕی لە ریزی پەکەکەدا شەهید بوون. وەک خۆی دەڵێت ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە کورد لە نێوخۆیاندا تەبا بن. 
ئێستا لە قامیشلۆ دەژی و لە بواری جۆراوجۆردا پرس و راوێژی پێ دەکرێت. 
 
لەم ئەڵقەیەدا باسی سەرهەڵدانی شێخ سەعیدی پیران و خیانەتی هەندێک لە ئاغا و سەرۆک خێڵەکانی کورد دەکات. ئایا کورد دەستی لە کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکاندا هەبوو یاخود رزگاری کردوون؟ رۆڵی حیزبی شیوعیی سووری لە کۆمەڵگەی کوردیدا؟ کاریگەری دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا لەسەر هەستی نەتەوەیی لە رۆژئاوای کوردستان؟
بۆچی ئەتاتورک بە تورکەکان دەڵێت: بێخەمبن تا سەت ساڵی دیکە خەڵکانێک غوڵامیتان بۆ دەکەن؟ هەروەها باسی بەسەرهاتەکانی جگەرخوێن، دژایەتی ئاغاکان بۆ جگەرخوێن دەکات.

ئەم بەرنامەیە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2021 تۆمارکراوە.