بەشی دووەم؛ پەنجەمۆر لەگەڵ ئاوات قارەمانی

25 November 2023
بەشی دووەم؛ پەنجەمۆر لەگەڵ ئاوات قارەمانی

لەگەڵ ئەوەی زۆر لەسەر مێژووی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان نووسراوە، بەڵام هێشتا هەندێک پرسیار هەن تینووی وەڵامن، هەندێک بابەتی گرنگ هەن بە تەمومژاوی ماونەتەوە، بۆیە گرنگە ئەوانەی کە خۆیان لەناو رووداوەکاندا بوون قسەی لەسەر بکەن. ئاوات قارەمانی خۆی یەکێک بووە لە ئەندامە چالاکەکانی کۆمەڵە، لە رێکخستنەکانی نێو شار و شاخ بەشداریی کاریگەری هەبووە، لەم بەشەی بەرنامەی پەنجەمۆردا شایەتی لەسەر کۆمەڵێک رووداوی مێژوویی دەدات.
 
هەڵوێستی کۆمەڵەی مارکسی – لینینی و بەشدریکردنییان لە شەڕی ساڵی ١٩٧٤. 
بۆچی سەرکردایەتیی کۆمەڵە نەیانتوانی درێژە بە خەباتی چەکداری بدەن لە ساڵی  ١٩٧٥، وەکو قارەمانی دەڵێت پێش هەموو کەس خۆیان تەسلیمی حکومەت کردەوە!
بۆچی سەرکردایەتیی کۆمەڵە لە ئێران گیران و رادەستی حکومەتی عێراق کرانەوە؟ ئایا سەرکردەی کۆمەڵە خاڵە شیهاب لەسەر بینینی مام جەلال لە شام لە سێدارە دراوە؟
چوونە دەرەوەی شەهید ئارام، کۆمیتەی هەرێمەکان چی بوو، کێ سەرپەرشتی دەکردن؟
 
ئەمانە و چەندی بابەتی دیکەی مێژوویی لە پەنجەمۆردا شایەتیان لەسەر دەدرێت!
پەنجەمۆر، شەوی شەممە، کاژێر نۆ.