نەرمین عوسمان - ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی
نەرمین عوسمان
لە ساڵی ١٩٥١ لە شاری کۆیە لە دایک بووە . لە ساڵی ١٩٧١ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بیرکاری لە زانکۆی بەغدا وەرگرتووە.وەک یەکەم ژن دەبێتە ئەندامی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان . لە ساڵی ١٩٧٠ ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بووە.لە ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووە.لە دامەزرێنەرانی رێكخراوی مناڵپارێزی کوردستانە.
بەڕێوەبەری پڕۆژەی ناوەندی چالاکی لاوانە و دەستەی دامەزرێنەری رێکخراوی هاموونی تایبەت بە گەنجانە و ئەندامە لە دەستەی ئەمینداری رێکخراوی هەتاو بۆ دیموکراسی لە عێڕاق و رێکخراوەکانی سرووشتی عێڕاقی (متقی و واعیدوون). وەکو سەرکردەیەکی ژنان لە جیهاندا بەژداری لە چەندین کۆنگرەی نێودەوڵەتی تایبەت بە ژنان کردووە. لە حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین پۆستی وەزاری وەرگرتووە لە نێویاندا وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزیری پەروەردەش. لە حکومەتەکەی نووری مالکیدا دەبێتە وەزیری کاروباری ژنان و ئەندامی لیژنەی ماددەی ١٤٠ و جێگری لیژنەکە بووە . ئەمینداری لیژنەی کارو باری ژنان بووە لە کۆمکاری عەرەبی. سەرنووسەری گۆڤاری نێرگز بووە. جگە لە زمانی کوردی، زمانەکانی عەرەبی و فارسی و سویدی و ئینگلیزی بە باشی بەکار دەهێنێت. ئێستاش ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و لێپرسراوی بۆردی پیشەییەکانە لە مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانە.

بهشی بكه لە