عەبدوڵڵا کەسکین، لە نسێبینەوە بۆ ئیستەنبوڵ - بەشی سێیەم
پەنجەمۆری ئەمجارە، یەکێک لە کەسایەتییە فەرهەنگی و رۆشنبیرەکانی باکووری کوردستانی کردۆتە میوانی خۆی، عەبدوڵڵا کەسکین، خاوەنی وەشانخانەی ئاڤێستا لە شاری ئیستەنبوڵ.
عەبدوڵڵا کەسکین لە شاری نسێبین لە ساڵی ١٩٦٧ لە باکووری کوردستان لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە باکووری کوردستان تەواوکردووە و دواتر دەچێتە ئەنکارای پایتەختی تورکیا و لەوێ زانکۆ تەواو دەکات.
لە تەمەنی گەنجێتییەوە، خولیایی خوێندنەوە دەبێت و سەرەتا بە دەقە ئاینییەکان ئاشا دەبێت.، لەسەرەتای نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا دەورێکی گرنگی بینیوە لە بەرەو پێشچونی رۆژنامەگەری کوردی، بەتایبەتی لە دەرکردنی رۆژنامەکانی (وڵات و گوندەم و ئامادەکردنی بەرنامە بۆ مێد تیڤی). دواتر وەشانخانەی ئاڤێستا دادەمەزرێنێت، سەدان کتێبی بەزمانی کوردی و تورکی و زمانەکانی دیکە چاپ و بڵاوکردووەتەوە.
عەبدوڵڵا کەسکین، ئاشنایەتی لەگەڵ زۆرێک لە کەسایەتییە فەرهەنگیەکانی کورد و تورک هەبووە، لەنێویاندا ئاپێ موسا عەنتەر و ئیسماعیل بێشکچی.
بهشی بكه لە