رۆژووگرتن یەکێكە لە کاریگەرترین رێگەکانی پاککردنەوەی ژەهرەکان لە جەستەدا

رۆژووگرتن یەکێكە لە کاریگەرترین رێگەکانی پاککردنەوەی ژەهرەکان لە جەستەدا

لە رەمەزاندا وەکو یەکەم بەرنامەی زنجیرەی رەمەزانی دکتۆر ئاراس دادەبەزێت؛ د. محەممەد جەباری، پسپۆڕی خۆراک دەڵێت: "لە گەنجیدا رۆژووگرتن پێویستە بۆ ئەوەی بێبەش نەبین لە سوودە گرنگ و تەندروستییەکانی بەڕۆژووبوون چونکە یەکێکە لە کاریگەرترین رێگەکانی پاککردنەوەی ژەهرەکان لە جەستە، کە بە پرۆسەی "دیتۆکس" ناسراوە". پسپۆڕەکەی خۆراک دەڵێت هەموو ئەندامەکانی جەستە پێکەوە کاردەکەن بۆ پاککردنەوەی جەستە، بەڵام جگەر بە "پاشای پاککردنەوەی جەستە" دادەنرێت و بە سێ قۆناخی جیاواز جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکاتەوە. هەروەها باسی لەوەشکرد، لەکاتی بەڕۆژووبووندا پرۆسەیەکی گرنگ بەناوی "ئۆتۆفەیجیا" چالاک دەبێت، کە تێیدا خانەکان ماددە ژەهراوییەکان و خانە شێرپەنجەییەکان لەناو دەبەن، ئەمەش وا دەکات رۆژووگرتن ببێتە پرۆسەیەکی خۆپارێزی دژی نەخۆشییەکان و سیستەمی بەرگریی جەستە بەهێز بکات.

بە گوتەی د. محەممەد جەباری، وەرزشکردن، خەوی پێویست و خواردنی هەندێک خۆراکی وەک برۆکلی، پیاز، سیر، کەلەرم و کاهوو، یارمەتیدەرن بۆ کاراترکردنی ئەندامەکان و پاککردنەوەی جەستە. بەڵام هۆشداریشیدا کە زۆرخۆری لە مانگی رەمەزان هەڵەیەکی گەورەیە و سوودەکانی رۆژووگرتن ناهێڵێت.