رێبوار هادی: رێژەی دەنگ و ژمارەی کورسییەکانی پارتی زیاددەکەن
سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی هەولێر دەڵێت، لە خولەکانی رابردوودا پەرلەمانتارانی پارتی باشترین پەرلەمانتاری عێراق بوون و چاوەڕوان دەکەن لەم هەڵبژاردنە دەنگەکانیان زیاتر ببێت.
رێبوار هادی، سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی هەولێر لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی ئەمڕۆی تۆڕی میدیایی رووداو دا گوتی: دەمانەوێت هاوبەشی راستەقینە بین لە بەغدا و دەبێت هەمووان لەوە تێبگەن عێراق بە یەک لایەن بەڕێوەناچێت.
گوتیشی: دەستوور دەسەڵاتەکانی دابەشکردووە لە عێراق و ئامانجمان جێبەجێکردنی دەستوورە.
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانی دا، رێبوار هادی باسی لەوە کرد، چاوەڕوان دەکەن ژمارەی دەنگەکانیان لەم هەڵبژاردنە زیاد بکات: گەڕاندنەوەی زەویی جووتیارانی کورد یەکەم مەرجی ئێمە بوو بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق، پەرلەمانتارانی پارتی باشترین پەرلەمانتاری عێراق بوون و چاوەڕوانن لەم هەڵبژاردنە رێژەی دەنگەکانیان و ژمارەی کورسییەکانیان زیاتر دەبن.
بهشی بكه لە