لە سێ مووچە نەنێردراوەکەی ئەم ساڵ چارەنووسی دووانیان نادیارە

02 December 2025
لە سێ مووچە نەنێردراوەکەی ئەم ساڵ چارەنووسی دووانیان نادیارە
 
رووداو دیجیتاڵ
 
رۆژی 2ـی کانوونی یەکەمی 2025، د. فازڵ نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ میوانی نوێنەر فاتیح بوو کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەنووسی سێ مووچەکەی کۆتایی ئەم ساڵیان تاوتوێ کرد.
 
د. فازڵ نەبی لەبارەی چارەنووسی سێ مووچەکەی ئەم ساڵەوە رایگەیاند، بەغدا نیەتی نییە دوو مووچەی کۆتایی ئەم ساڵ بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
 
بە گوتەی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، دوو مووچەی کۆتایی ئەم ساڵ دەفەوتێت و بەغدا تەنیا یەک مووچەی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
 
باسی لەوەشکرد، کێشەی نەناردنی پارەی مووچەی ئەو دوو مانگە سیاسییە و پرسێکی ئیداریی نییە، ئەگەرنا تاوەکو سەری ساڵ بەغدا کاتی هەیە بۆ ناردنی پارە.