سیاسەت کاریگەریی لە سینەمای ئێران کردووە؟
دەربارەی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر سینەمای ئێران و رەوشی سینەمای ئەو وڵاتە و پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، عەلیرەزا تابش، سەرۆکی دامەزراوەی سینەمایی فارابی ئیران، میوانی رووداوی ئەمڕۆ بوو.
عەلیرەزا تابش رایگەیاند، لە جەرگەی شەڕی ئێران- عێراق دامەزراوەی سینەمایی فارابی لە ئێران دروستبوو، دامەزراوەکە سینەمای ئێرانی بە گۆڕەپانی جیهان گەیاند و دەوڵەتیش رۆڵێکی گەورەی هەبوو لە بەرەوپێشبردنی سینەما لە ئێران.
عەلیرەزا تابش روونیکردەوە، وێڕای بەربەستەکان سینەمای ئێران توانیویەتی فیلمی سەرکەوتوو پێشکەشبکات و هەروەها بە هەوڵی کۆمەڵێک هونەرمەند ئازادی زیاتر بە فیلمەکان درا، بۆ نموونە فیلمی پێغەمبەر محەممەد (د.خ)، بەڵام فیلمەکە لەو وڵاتانەی پەیڕەوی ئەزهەرن قەدەخەکراوە.
سەرۆکی دامەزراوەی سینەمایی فارابی گوتی" دەوڵەتەکان بەرگریکاری باشی سینەما نین، بەڵکو ئاسانکەری باشی سینەمان، هەروەها پێویستە حکومەتەکان چاودێری سینەمای وڵاتەکانیان بکەن بۆ بەرژەوەندی ئاسایسی وڵاتەکانیان.
عەلیرەزا تابش ئاشکرایکرد، پەیوەندی زۆرباش لە نێوان هەرێمی کوردستان و سینەمای ئێران درووستبووە و داوای کرد کۆمەڵەیەکی هاوبەش لەنێوان هەردوولا دروستبکرێ بۆپەرەدان بە سینەمای هەردوولا، بەتایبەتی لەرووی بە بازاڕکردنەوە.
عەلیرەزا تابش گوتی" کاتێک هونەرمەندان سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن، بەپێی یاساکانی ئەو وڵاتە رەفتار دەکەن، بەتایبەتی لە جلوبەرگ و خۆڕازاندنەوە و هەندێک رەفتاری تاکەکەسیدا، هەڵبەتە یاسا و رێکارەکانی ئێران لەگەڵ رەفتار هەندێک هونەرمەند ناگونجێن، بۆیە ناتوانن بێنە خاکی ئێرانەوە.
لە کۆتاییدا سەرۆکی دامەزراوەی سینەمایی فارابی گوتیشی" هەرێمی کوردستان دەتوانێت فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی سینەما ئەنجامبدات.

بهشی بكه لە