کەشکەک؛ خواردنە رەسەنەکەی هەورامان بە دەستی ژنێکی ئەحمەداوا

26 February 2026
کەشکەک؛ خواردنە رەسەنەکەی هەورامان بە دەستی ژنێکی ئەحمەداوا

تیمی بەرنامەی (تام و چێژ) بۆ ئەمجارە سەردانی گوندی "ئەحمەداوا"یان کرد لە پارێزگای سلێمانی. ئەحمەداوا گوندێکی گەشتیاریی دڵگیر و ناودارە، کە لە 252 ماڵ پێکهاتووە و ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە 1000 کەسە.

میوانی ئەمجارەی بەرنامەکە، خاتوو نەبات حەمە ساڵح. ئەو شێوازی ئامادەکردنی "کەشکەک" بۆ بینەران رووندەکاتەوە، کە یەکێکە لە ناسراوترین خواردنە هەورامییەکان و زۆرتر لە بۆنە گەورە و تایبەتەکاندا ئامادە دەکرێت.

پێداویستییەکانی کەشکەک: پیاز، گەنم، رۆن، گۆشتی سوور، ئاوی گەرم، خوێ

شێوازی ئامادەکردن:
سەرەتا مەنجەڵێک دەهێنرێت و بڕێک رۆنی تێدەکرێت، پاشان پیازەکان بە وردی دەبڕدرێن و لەناو رۆنەکەدا سوور دەکرێنەوە.

لە هەنگاوی دووەمدا، گۆشتەکە دەکوڵێنرێت بە جۆرێک کە ئاوی خۆی بداتەوە، پاشان گۆشتە کوڵاوەکە دەخرێتە ناو پیاز و رۆنەکە. دواتر ئەو گەنمەی کە پێشتر کوڵێنراوە و زەردکراوە، تێکەڵی گۆشت و پیازەکە دەکرێت و هەموویان تێکەڵدەکرێن.

لە کۆتاییدا بڕێک ئاوی گەرمی تێدەکرێت و سەری مەنجەڵەکە دادەخرێت؛ دوای 20 بۆ 30 خولەک مانەوە لەسەر ئاگر، کەشکەک ئامادە دەبێت بۆ پێشکەشکردن.

بەرنامەیەکی مەیدانی و رۆژانەی مانگی رەمەزانە کە گەشت بە گوندەکانی کوردستان دا دەکات. لە هەر بەرنامەیەک دا خواردنێکی گوند دەکاتە دەروازەیەک بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی ناسنامە و ژیانی رۆژانەی گوندنشینان. 'تام و چێژ' لەسەر بنەمای پێشکێشکارێکی بەهێز و گێڕانەوەی راستەقینە دروست دەکرێت. بەشێوەیەک بەرهەم دەهێنرێت کە لەگەڵ بینەردا بمێنێتەوە