ئامادەکردنی شفتە لە گوندی پیرسوان لە رواندز

07 March 2026
ئامادەکردنی شفتە لە گوندی پیرسوان لە رواندز

گەشتی ئەمجارەی بەرنامەی تام و چێژ بۆ گوندی پیرسوان لە قەزای رەواندز بوو؛ گوندێک کە بە سرووشتە دڵڕفێن و جوانەکەی ناسراوە. پیرسوان
و نزیکەی 50 ماڵی تێدایە، ژمارەی دانیشتووانەکەشی نزیکەی 300 کەس دەبێت.

خاتوو ئاوات مەغدید سۆفی کە دانیشتووی گوندەکەیە و تەمەنی 30 ساڵە شێوازی ئامادەکردنی "شفتەی کوردی" بە شێوازی رەسەنی ناوچەکە دەخاتەڕوو.

پێداویستییەکان: گۆشتی سوور، تەماتە، پیاز، کەرەوز، خوێ و بیبەری رەش، بەهارات، ئارد

شێوازی ئامادەکردن
سەرەتا گۆشتە سوورەکە بە وردی دەبڕدرێت یان دەهاڕدرێت، پاشان پیاز و کەرەوزەکە وردی دەکرێن (هەندێک کەس پەتاتەشی تێدەکەن). دوای وردکردنی کەرەستەکان، گۆشت و پیاز و کەرەوزەکە تێکەڵ دەکرێن و خوێ، بەهارات و بیبەری رەشیان پێوە دەکرێت. پاشان هەویرەکە بە باشی دەشێلدرێت. هەندێک ئاردی تێدەکەین و ئاردەکە دەبێتە هۆی ئەوەی هەویرەکە تووند بێت لە کاتی سوورکردنەوەدا تێکنەچێت و هەڵنەوەشێتەوە.

لە قۆناخی کۆتاییدا، رۆن لە ناو تاوەیەکدا گەرم دەکرێت. بە دەستی تەڕ، بڕێک لە هەویرەکە وەردەگیرێت و لەناو لەپی دەست پان دەکرێت و دەخرێتە ناو رۆنە گەرمەکە، تاوەکو بەجوانی سوور دەبێتەوە و ئامادەی پێشکەشکردن دەبێت.

بەرنامەیەکی مەیدانی و رۆژانەی مانگی رەمەزانە کە گەشت بە گوندەکانی کوردستان دا دەکات. لە هەر بەرنامەیەک دا خواردنێکی گوند دەکاتە دەروازەیەک بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی ناسنامە و ژیانی رۆژانەی گوندنشینان. 'تام و چێژ' لەسەر بنەمای پێشکێشکارێکی بەهێز و گێڕانەوەی راستەقینە دروست دەکرێت. بەشێوەیەک بەرهەم دەهێنرێت کە لەگەڵ بینەردا بمێنێتەوە