تشریب و برنج لە گوندی چاڵاوا لە پارێزگای سلێمانی
بەرنامەی (تام و چێژ)ـی تۆڕی میدیایی رووداو، گەشتێکیان بۆ گوندی چاڵاوا لە سنووری ناحیەی سوورداشی سەر بە قەزای دووکان ئەنجام دا. ئەم گوندە کە بە سرووشتی جوان، باخداری و بەرهەمی ترێ بەنێوبانگە، لە 97 ماڵ پێکهاتووە و ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 415 کەس دەبێت.
لەم گەشتەدا، خاتوو سورمە ئیبراهیم کەریم،، میوانداریی تیمەکەی کرد و بە دروستکردنی خواردنی "تشریب و برنج" پێشوازیی لێکردن.
پێداویستییەکانی تشریب: گۆشتی سوور، تەماتە، پیاز، بیبەری سەوز، رۆن و ئاو، خوێ و بیبەری رەش.
شێوازی ئامادەکردن
سەرەتا تەماتە، بیبەری سەوز و پیازەکان بە وردی دەجنرێن و بە جیا دادەنرێن. پاشان گۆشتەکە پارچە دەکرێت و دەشۆردرێتەوە. لە مەنجەڵێکدا گۆشتەکە دەکوڵێنرێت و دواتر لەنێو رۆنی خۆیدا سوور دەکرێتەوە، پاشان پەرداخێک ئاوی تێدەکرێت. دواتر تەماتە، بیبەر و پیازە وردکراوەکانی دەکرێتە سەر، لەگەڵ خوێ و کەمێک بیبەری رەش. پاشان ئاوی پێویستی تێدەکرێت و وازی لێ دەهێنرێت تاوەکو دەکوڵێت.
دوای کەمتر لە نیو کاژێر، خواردنەکە ئامادە دەبێت و لەگەڵ برنج پێشکەش دەکرێت.
بەرنامەیەکی مەیدانی و رۆژانەی مانگی رەمەزانە کە گەشت بە گوندەکانی کوردستان دا دەکات. لە هەر بەرنامەیەک دا خواردنێکی گوند دەکاتە دەروازەیەک بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی ناسنامە و ژیانی رۆژانەی گوندنشینان. 'تام و چێژ' لەسەر بنەمای پێشکێشکارێکی بەهێز و گێڕانەوەی راستەقینە دروست دەکرێت. بەشێوەیەک بەرهەم دەهێنرێت کە لەگەڵ بینەردا بمێنێتەوە