سەنحاریب وەک سیمبولی وەرزشوانە کریستیانەکانی دهۆک

23 September 2019
سەنحاریب وەک سیمبولی وەرزشوانە کریستیانەکانی دهۆک

یانەی سەنحاریب کە ساڵی 1992 دامەزراوە و یەکێکە لە یانە دیارەکانی باشووری کوردستان، لەلایەن بەرنامەی وەرزینەوە بەسەکرایەوە.

سەنحاریب ئێستا خاوەنی چەندین تیم و پێکهاتەی جیاوازی وەرزشە جیاوازەکانە و لە زۆر یاریدا بە رکابەری بەهێز لەسەر نازناوی پاڵەوانیەتییەکان دادەنرێت.

باسکەی کچانی سەنحاریب کە لە کاتی بەرنامەکەدا خۆیان بۆ بەشداری لە خولی باسکەی کچانی عێراق ئامادە دەکەن، لەو پاڵەوانیەتییەدا پلەی سێیەم بەدەست دەهێنن و ئەوەش دەستکەوتێکی گرنگە بۆ یانەکە.

راهێنەری ئەو تیمە باس لە توانای یاریزانەکانی و ئاستی تیپەکەی دەکات و مێژووی یاریکردن و راهێنەرایەتی خۆی بۆ وەرزین دەگێڕێتەوە.

لە ریزی تیمی باسکەی یانەکەدا، یاریزانێکی دیار کە دونیا جەمیلە دەبینرێت، ئەو لە سلێمانییەوە هاتووە تا لەگەڵ سەنحاریبدا بەشداری ئەو خولە بکات، دونیا دەگێڕێتەوە کە هاتنی ئەو بۆ سەنحاریب، هێندەی بەدەنگەوە هاتنی هاوڕێ یاریزانەکانی بووە، هێندە گرێبەستێکی پیشەگەرانە نەبووە.

ئاتا داوود یاریزانێکی ئاستبەرزی کچانی یانەکەیە، ئەو چەندین یاری جیاواز دەکات. ئاتا لە چوار وەرزشدا دەردەکەوێت و لە ماڵباتەکەیدا پێنج خوشک پێکەوە وەرزشوانن.

ئاتا دەڵێ پسپۆریی خۆم باسکەیە و لەو یارییەدا باشترین ئاست پێشکەشدەکەم.

کاراتێی یانەکە بەهەمان شێوە لە ئاستێکی باشدایە و وێڕای کەمی تەمەنی تیمەکە. بەڵام سەد و پەنجا فێرخواز لەو تیمەدا مەشقدەکەن.

یانەی سەنحاریب لەلالەین داود رەبەنەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، ئەو ساڵانێکی بەرچاو یاریزان بووە و ئێستا سەرۆکی یانەکەیە.

رەبەن چیرۆکی دروستکردنی ئەو یانەیە باسدەکات و وەرزینیش دەچێتە ماڵی ئەو کە تێیدا هەموو منداڵانی ئەو ماڵباتە سەرقاڵی وەرزشکردنن.

پێنج خوشکی ماڵەکە یاریزانی تیمە جیاوازەکانی سەنحاریبن و دایکی ئەوان کە هاوسەری سەرۆکی یانەکەیە باس لە رۆڵی خۆی دەکات لە پێگەیاندنی ئەو یاریزانانە و خزمەتکردنیان. چیرۆکی خۆشەویستی خۆی و هاوسەرەکەشی دەگێڕێتەوە.

وەرزین هەموو دووشەمەیەک لە رووداو کاژێر 9:30 لە رووداو پێشکەشدەکرێت.

وەرزین لە پرۆدیوسەری و پێشکەشکردنی رێبوار محەمەد، مۆنتاجکردنی مەسعود
مستەفا.

شۆیەکە لە نێوەڕاستی هەفتەدا دەکرێت، واتە ئەوکاتەی کە خولی هەفتانەی یارییەکانی تۆپی پێ

تەواوبوون و خولی نوێ دەستپێدەکات لەماوەی رۆژێک یان دوو رۆژدا. شۆیەکە دوو بەش دەبێت.

بەشی یەکەم باسی هەفتەی رابردوو دەکات و بەشی دووەمیش باسی هەفتەی داهاتوو دەکات.