یەکەم کلاسیکۆی ئەمساڵ و خوێندنەوەی وەرزین بۆ یارییەکە

16 December 2019
یەکەم کلاسیکۆی ئەمساڵ و خوێندنەوەی وەرزین بۆ یارییەکە

هەڵوەستەکردن، قسەکردن، شرۆڤە و وەرگرتنی بۆچوون لەسەر کلاسیکۆ، تەوەری سەرەکی وەرزینی ئەم هەفتەیە بوو کە لە بەرنامەیەکی راستەوخۆدا لە سلێمانییەوە پێکەشکرا.

بەرنامەکە بە میوانداری بەهمەن غەریب و سەرکار حاجی شرۆڤەکارانی وەرزشی بوو کە هەریەکەیان لایەنگیری یانەیەک لە دوو یانەکەی کلاسیکۆن.

رووداوەکە ئەمساڵ یەکەمجار بوو رووبدات و پێشتر بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانی هەرێمی کەتەلۆنیا و ئاڵۆزی دۆخی بارسێلۆناوە یارییەکە دواخرا و بەوەش ئەمە یەکێکە لە درەنگترین کلاسیکۆکانی ساڵانەی نێوان ئەو دوو یانەیە لە مێژوودا.

بەرنامەکە بە سریدی دۆخی هەردوو یانەی بەر لە کلاسیکۆ پێشاندا، روونیکردەوە هەردوو یانە چەندە یارییان کردووە و چەندە بردنەوە و یەکسانبوون و خاڵیان هەیە.

هەڵوەستەکردن لەسەر دۆخی هەردوو یانە و هۆکاری سێ شکستی بارسێلۆنا بەر لە کلاسیکۆ و باشتربوونی دۆخی ریال مەدرید لە یاری دوای یاری لە بەرنامەکەدا هەڵوەستەی لەسەرکرا.

میوانانی بەرنامەکە روونیانکردەوە خاڵی لاواز و بەهێزی هەریەک لەو دوو یانەیە چییە و بۆچی هەر یانەیەک دەکرێ ئەو یارییە بباتەوە یان بدۆڕێنێت.

وەرزین هەموو دووشەمەیەک لە رووداو کاژێر 9:30 پێشکەشدەکرێت.

وەرزین لە پرۆدیوسەری و پێشكەشکردنی رێبوار محەمەد، دەرهێنانی سامان عەدنان.