لە پشیلەوە تا قەڵات و دەریاچەی وان و دۆخی تۆپی پێی ئەو شارە
یەکەم بەرنامەی وەرزین لە شاری وانی باکووری کوردستانەوە، تایبەت بوو بە تیپی تۆپی پێی ئەو شارە و شێوازی بەڕێوەبردن و ئاستی تیمی یانەکە.
بەرنامەکە یەکەم بەرنامەی وەرزینە لە شاری وانەوە کە ستافی بەرنامەکە زنجیرەیەک بەرنامەی وەرزشییان لەوێ ئامادەکردووە.
لە بەرنامەکەدا بەچەندین بڕگە و بابەتی جیاواز تیپی تۆپی پێی یانەی وان سپۆر بەسەردەکرێتەوە کە لە ریزی یانە پلە دووەکانی تورکیا یاریدەکات و چاوی لەوەیە بگاتە لیگی بەرزتر.
وان سپۆر ساڵی 1982 دامەزراوە و هەرگیز نەیتوانیوە خۆی بگەیەنێتە ریزی سوپەر لیگی تورکیا و ئەوەش حەسرەتێکی هەمیشەیی هاندەرانی ئەو یانەیەیە.
سەرۆکی یانەی وان سپۆر قسەی بۆ وەرزین کردووە و روونیدەکاتەوە ئامانجی سەرەکییان گەیشتنە بە لیگێکی بەرزتر لە لیگی پلە دووی تورکیا، ئەو سەرۆکە روونیدەکاتەوە هەموو توانای خۆیان لەپێناو ئەو ئامانجەدا خستووەتە کار.
هاندەرانی یانەکە لە دوای تەواوبوونی یارییەکانی یانەکەیانەوە باس لە ویستی خۆیان و پشتگیرییان بۆ یانەکە دەردەبڕن.
یانەکە ئەمساڵ ئەرکی مەشقدانی بە ساڵح شەنباشی راهێنەری بەئەزموون بەخشیووە و ئەو راهێنەرە لە لێدوانیدا بۆ وەرزین لە دوای ئەنجامدانی چەند یارییەکە لەگەڵ یانەکەدا، دووپاتیدەکاتەوە کە لە چەند هەفتەی داهاتوودا تیمەکەی ئاستێکی بەرزتر پێشکەشدەکات.
کاپتنی یانەکە رایدەگەیەنێت کە تیمەکە لەگەڵ راهێنەری نوێدا ئاستێکی باشی لە یارییەکانی پێشوودا پێشانداوە و هەوڵدەدات باشتریش بێت.
هاندەرانی یانەکەش لە یاری یانەکەیاندا ئامادە دەبن و دووپاتیدەکەنەوە کە دەیانەوێ وان سپۆر لە لیگی بەرزتر لە لیگی پلە دوودا ببیننەوە.
وەرزین هەموو دووشەمەیەک لە رووداو کاژێر 9:30 پێشکەشدەکرێت.
وەرزین لە پرۆدیوسەری و پێشکەشکردنی رێبوار محەمەد، دەرهێنانی سامان عەدنان و مۆنتاجکردنی مەسعود مستەفا