کلاسیکۆکەی وەرزین لە بەرژەوەندی کێ کۆتاییهات؟
کلاسیکۆکەی وەرزین لە بەرژەوەندی کێ کۆتاییهات؟
دووبارەکردنەوەی یاری کلاسیکۆ لە نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید، پێکهێنەری سەرەکی وەرزینی ئەمجارە بوو.
ئەم هەفتەیە یەکەم کلاسیکۆی ئەمساڵ لە نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید بەڕێوەچوو، وەرزین تایبەت بوو بە چوونە ناو کەشی ئەو یارییە جیهانییە بەشێوازێکی جیاوازتر.
بەرنامەکە دوو تیمی جیاوازی لە نەوەی یاریزانە دێرینەکانی شاری سلێمانی لە ساڵانی هەشتاکان و مامۆستایانی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سلێمانی دروستکرد و یاریزانە دێرینەکان بوونە نوێنەری بارسێلۆنا و مامۆستایانی زانکۆش ریال مەدریدیان هەڵبژارد.
یاری نێوان ئەو دوو تیمە بەسەرپەرشتی وەرزین، یارییەکی خۆش و پڕ چێژ و رووداوی سەرنجڕاکێش و کۆمێنتی سۆفتی بەشداران بوو.
لە گێمی یەکەمدا مامۆستایانی زانکۆ سێ گۆڵیان کرد و لە گێمی دووەمدا یاریزانە دێرینەکان ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە و یارییەکەش بە هەمان ئەنجام کۆتایی هات.
پارتی دووەمی وەرزینی ئەمجارە تایبەت بوو بە تەماشاکردنی یاری کلاسیکۆ لەلایەن ژمارەیەک لە یاریزانە دێرینەکان. ئەوان بەر لە یارییەکە کۆمێنتی جیاوازیان لەسەر یارییەکە هەبوو، پاشان هەمووان پێکەوە تەماشای یارییەکەیان کرد و بۆچوونی جیاوازیان لەسەر ئاستی هەردوو تیم دەربڕی.
وەرزین هەموو دووشەمەیەک لە رووداو کاژێر 9:30 پێشکەشدەکرێت.
وەرزین لە پرۆدیوسەری و پێشكەشکردنی رێبوار محەمەد، دەرهێنانی سامان عەدنان و مۆنتاجکردنی مەسعود مستەفا.