گەشەسەندنی خێرای وەرزشی ئافرەتان لە رۆژئاوای کوردستان

30 December 2019
گەشەسەندنی خێرای وەرزشی ئافرەتان لە رۆژئاوای کوردستان

دوا بەرنامەی وەرزین لە رۆژئاوای کوردستان، تایبەت بوو بە قسەکردن و هەڵوەستە و ئاوڕدانەوە لە دۆخی وەرزشی ئافرەتان لە رۆژئاوای کوردستان.

بەرنامەکە هەڵوەستە لەسەر وەرزشە جیاوازەکانی خانمان دەکات لە رۆژئاوا و تیشکدەخاتە سەر چۆنیەتی کارکردنی تیم و یانەکان لە وەرزشی ئافرەتاندا.

چەندین ئافرەتی وەرزشوان لە رۆژئاوای کوردستان، لەم وەرزینەدا قسەیان کردووە.

ئەوان روونیدەکەنەوە کە رووداوەکە نوێیە و پشتگیری یانەکان و ماڵباتەکانیان هۆکاری سەرەکییە لە پەیوەستبوونی ئەوان بە وەرزشەوە.

خانمە وەرزشوانەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە وەرزش گۆڕانکاری گەورەی لە ژیانی ئەواندا دروستکردووە و ئەوەش دەخەنە روو کە هەندێکیان لەپێناو وەرزشدا، لە شارەکانی دیکە و لە هەندێک گوندەوە روویان لە قامشلۆ کردووە.

لە بەرنامەکەدا هەروەها راهێنەرانی وەرزشە جیاوازەکانی خانمان ئاماژە بەوەدەدەن کە ئەوان پێشبینی ئەو بەدەنگەوەهاتن و بەشدارییە گەورەیەی ئافرەتانیان لە وەرزشدا نەدەکرد لە کاتێکدا تەمەنی تیمەکانی ئەوان یەکجار کەمن.

راهێنەرەکان کە زۆرینەیان یاریزانی پێشووی تیمەکانی شارەکەن لەسەر ئاستی سووریادا یارییانکردووە، دەیانەوێ ئەزموونی یاریکردن و چەند ساڵ مانەوەی خۆیان لە یاریگەکاندا بە خانمەکان بگەیەنن.

یانەی دیجلە یەکێکە لە یانە نوێیەکانی رۆژئاوای کوردستان و ئەو یانەیە فۆکەسی زۆری لەسەر وەرزشی ئافرەتان لە شارەکەدا هەیە.

دیجلە ئێستا چەندین تیمی خانمانی لە کاراتێ، باسکە و بالەدا هەیە و مەبەست ئەوەیە تیمەکانی یانەکە لە داهاتووی نزیکدا لە خولەکانی سوریادا یاری بکەن.

یانەی جیهادیش کە یەکێکە لە دێرینترین یانەکانی رۆژئاوای کوردستان، تیمی تۆپی پێی خانمانی هەیە و دوو یاریزانی ئەو تیمە لە ریزەکانی هەڵبژاردەی خانمانی سوریادا دلەیزن.

وەرزین هەموو دووشەمەیەک لە رووداو کاژێر 9:30 پێشکەشدەکرێت.

وەرزین لە پرۆدیوسەری و پێشکەشکردنی رێبوار محەمەد، دەرهێنانی سامان عەدنان و مۆنتاجکردنی مەسعود مستەفا.