ژمارەکانی یاری کۆتایی، گۆتزە و مێسی، گۆڵەکانی رۆدریگێز

14 July 2014
ژمارەکانی یاری کۆتایی، گۆتزە و مێسی، گۆڵەکانی رۆدریگێز
ژمارەکانی یاری کۆتایی، گۆتزە و مێسی، گۆڵەکانی رۆدریگێز

لە بەرنامەی ئەمجارەی وەرزیندا هەریەکە لە دکتۆر بێژەن زولفەقار نەسەبی پسپۆری تۆپی پێ و یاریزان و راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئێران لەگەڵ سۆران ئیسماعیلی شارەزا لە تۆپی پێی ئەڵمانی شیکردنەوە و لێکدانەوەیان بۆ یاری کۆتایی مۆندیال و ئاستی هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ئارجێنتینا کرد.

لە بەرنامەکەدا راپۆرتی سەرنجڕاکێش لەسەر درەوشانەوەی ماریۆ گۆتزەی خاوەنی گۆڵی سەرکەوتنی ئەڵمانیا بەسەر ئارجێنتینا و دەرنەکەوتنی لێۆنێل مێسی لە یارییەکەدا و هەستی هاندەرانی ئەڵمانیا و ئارجێنتینا لە پاش یارییەکە خرانە روو.

لە بەرنامەکەدا هەروەها داتا و ژمارەکانی یاری کۆتایی، ئاستی کۆنترۆڵی تۆپ، پاس و شوت و فاوڵ و کۆرنەر و ژمارەی هێرشەکانی هەردوو هەڵبژاردە و شوێنی هێرشەکانیان خراوەتە روو.

وەرزین لە پرۆدیوسەری بارزان سادق، دەرهێنانی سامان عەدنان و پێشکەشکردنی رێبوار محەمەد