مەشقی تاقەتپڕوکێنی شاوڵین لەنێو بەفردا

مەشقی تاقەتپڕوکێنی شاوڵین لەنێو بەفردا

ئەوکاتەی وەرزشوان بەڕووی سەرما و بەفردا دەوەستێتەوە

وەرزینی ئەمجارە تایبەت بوو بە مەشق و راهێنانەکانی گرووپێکی شاوڵین ویست لە کوردستان.

ئەم گرووپە بە یاوەریی ستافی بەرنامەی وەرزین ماوەی دوو رۆژ لە نێو بەفری زۆری زستانی ئەمساڵی کوردستاندا مانەوە.

لە بەرنامەکەدا فێرخوازانی شاوڵین مەشقی سەخت و هەمەجۆریان ئەنجامدا، بەرگەی سەختییەکانی سەرما و بەفری کەڵەکەبوویان گرت.

لە بەشێکی بەرنامەکەدا یەکێک لە فێرخوازانی بەشداربوونی بەرنامەکە هەڤڕکی بۆ مانەوەی زۆرترین ماوە لە ژێر بەفردا دەکات.

پاشان هەندێک لە شاوڵین ویستەکان بە یاوەری راهێنەرەکەیان روو لە لوتکەی چیا دەکەن و پاش گەشتێکی سەرکێشانەی پڕ مەترسی لەسەر شاخ نمایشی شاوڵین دەکەن.

وەرزین هەموو دووشەممەیەک لە رووداو کاژێر ١٠:٣٠ پێشکەشدەکرێت.

وەرزین لە پرۆدیوسەر و پێشکەشکاری رێبوار محەمەد، دەرهێنانی سامان عەدنان، مۆنتاجکردنی مەسعود مستەفا.