ئەسپسواری و هونەرەکانی، ئەسپی کوردی و تایبەتمەندییەکانی

ئەسپسواری و هونەرەکانی، ئەسپی کوردی و تایبەتمەندییەکانی

وەرزینی ئەمجارە تایبەت بوو بە ئەسپسواری، هونەرەکانی ئەسپسواری و جۆرەکانی ئەسپ و تایبەتمەندییەکانی و مێژووی پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ئەسپ و جۆری ئەسپەکان و نرخی گرانترین ئەسپ.

لەم وەرزینەدا بەشێوەی مەیدانی یانەی ئەسپسواری لە هەولێر بەسەرکرایەوە و لەوێدا پسپۆران و شارەزایانی یانەکە قسەیان لەسەر جۆرەکانی ئەسپ و تایبەتمەندییەکانی کرد و شێوازی بەخێوکردنی ئەسپیان روونکردەوە.

لە بەشێکی دیکە بەرنامەکەدا پسپۆرێک قسەی لەسەر جۆرەکانی ئەسپی کوردی کرد و تایبەتمەندییەکانی ئەسپی کوردی شیکردەوە و جیاوازییەکانی لەگەڵ ئەسپەکانی دیکەدا خستەڕوو.

لە بەشی کۆتایی بەرنامەکەدا ئاوڕ لە گرنگترین ئەو یارییانە درایەوە کە ئێستا لە جیهاندا بە ئەسپ دەکرێن، لەگەڵ قسەکردن لەسەر بەکارهێنانی ئەسپ لە مێژووی سینەمای جیهانیدا.

وەرزین هەموو دووشەممەیەک لە رووداو پێشکەشدەکرێت.
وەرزین لە پێشکەشکردنی رێبوار محەممەد، پرۆدیوسەری سەفین تەها و دەرهێنانی سامان عەدنان