یەکەم دەنگ - حوسێن عەلی جاسم
حوسێن عەلی جاسم، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵیی خەڵکی قەزای زوبێری پارێزگای بەسرەیە و بۆ یەکەمجارە مافی دەنگدانی هەیە. ئەو بە گەشبینییەوە لە هەڵبژاردن دەڕوانێت و هیوای بە گۆڕانکاری هەیە، بەڵام هاوتەمەنەکانی دیکەی لە بەسرە، بەهۆی ئەزموونی تاڵ و بەڵێنی جێبەجێنەکراوی بەربژێرەکانەوە، متمانەیان بە پرۆسەکە نەماوە.
حوسێن، کە لە پۆلی پێنجی سەرەتایی وازی لە خوێندن هێناوە، دەڵێت خەونی ئەوە بووە بچێتە کۆلێژی سەربازی، بەڵام باوکی هانی نەداوە خوێندن تەواو بکات. ئەو ئێستا وەک وێنەگرێکی ئازاد کار دەکات و دەڵێت، "باوکم حەزی لە خوێندن نەبوو، بۆیە ئەوەشی بەسەر ئێمە سەپاند، بەڵام کاتێک تەمەنم بووە 20 ساڵ، ئازادی کردم کە بگەڕێمەوە بۆ خوێندن یان نا."
سەبارەت بە داهاتووی خۆی، حوسێن پێیوایە بە رێژەی 75٪ لە بەسرە دەیبینێت، بەڵام دان بەوەشدا دەنێت کە زۆر لە گەنجان بیر لە جێهێشتنی وڵات دەکەنەوە. ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە بەسرە پارێزگایەکی دەوڵەمەندە بە نەوت و کشتوکاڵ، بەڵام هەلی کار تێیدا کەمە یان کرێیەکەی کەمە و ئەوانەشی کرێیان زۆرە، پێویستیان بە بڕوانامەیە. حوسێن دەڵێت، "ئەگەر دەرفەتێکم بۆ بڕەخسێت، هەموو کارگەکانی بەسرە دەخەمەوە گەڕ و گەنجانی بەسرە دادەمەزرێنم بۆ ئەوەی هیچ شتێک لە دەرەوە هاوردە نەکەین."
بە پێچەوانەی گەنجانی دیکەوە، حوسێن گڕوتینێکی زۆری بۆ هەڵبژاردن هەیە و دەڵێت، "گەشبینم، چونکە کەسێک هەیە کار بۆ گەنجان دەکات تەنانەت پێش ئەوەی بچێتە پەرلەمانیش." ئەو پێیوایە بەربژێری باش هەن و لەسەر بنەمای کار و مێژووی بەربژێرەکە دەنگی خۆی دەدات، نەک لەسەر بنەمای مەزهەب. حوسێن جەخت دەکاتەوە، "من کەسێکی تائیفی نیم، چونکە هەموومان یەک گەلین، گەلی عێراقین. راوێژ بە خێزانەکەم ناکەم، چونکە خاوەنی رای خۆمم."
لە بەرامبەردا، گەنجێکی دیکەی تەمەن 23 ساڵ کە پێشتر دەنگی داوە، بە بێئومێدییەوە دەڵێت، "دەنگ بدەیت یان نا، یەک شتە. هیچ گۆڕانکارییەک نابینین." ئەو گەنجە ئەزموونی خۆی گێڕایەوە و باسی لەوە کرد کە لەگەڵ نزیکەی 400 کەسی دیکە دەنگیان بە بەربژێرێک داوە کە بەڵێنی دابینکردنی کاری پێدابوون، بەڵام دوای هەڵبژاردن، "کە چووینە نووسینگەکەی، داخرابوو." ئەو پێیوایە هەڵبژاردن بووەتە "بازرگانی" و بەڵێنەکان "درۆن."
گەنجێکی دیکەی تەمەن 20 ساڵیش کە تاوەکو ئێستا دەنگی نەداوە، دەڵێت، "هیچ کەسێک نابینم شایەنی ئەوە بێت دەنگی پێبدەم، چونکە گۆڕانکارییەک نابینم." ئەویش وەک هاوڕێکانی داوای کار و ئازادی دەکات و پێیوایە "پێشکەوتن لە عێراق نابینرێت."
حوسێن، لە وەڵامی بێئومێدیی هاوڕێکانیدا، گرنگیی دەنگی گەنجان دووپات دەکاتەوە و دەپرسێت، "بۆچی ئێمە وەک وڵاتانی پێشکەوتوو نەبین؟ بۆچی وەکو هەرێمی کوردستان نەبین؟" ئەو کە زیاتر لە 10 جار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، دەڵێت، "لە رووی کارەوە گەنجی بێکاریان نییە، کوردستان زۆر جوانە و هەمیشە بەرەوپێش دەچن."
لە کۆتاییدا، پەیامی حوسێن بۆ ئەو بەربژێرەی دەنگی پێدەدات ئەوەیە، "هیوادارم کار لەسەر گەنجانی بێکار بکات و دڵخۆشی بخاتە دڵیانەوە. هەوڵ بدەن، چونکە ئەگەر ئێمە نەبین، ئێوەش سەرناکەون."

بهشی بكه لە