یەکەم دەنگ - تەبارەک یاسر
تەبارەک یاسر، کچێکی تەمەن 18 ساڵانی خەڵکی روومادییە لە پارێزگای ئەنبار، کە خوێندکارێکی زیرەک و نووسەر و راهێنەرێکی باوەڕپێکراوە. وەک گەنجێک کە ئەمساڵ بۆ یەکەمجار مافی دەنگدانی هەیە، بە پەرۆشەوە خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئامادە دەکات و دەنگدان بە "بەرپرسیاریێتی" دەزانێت و پێیوایە "یەک دەنگ دەتوانێت بەشداری لە دروستکردنی گۆڕانکاریدا بکات."
تەبارەک یاسر، کە لە پۆلی شەشی ئامادەیی بەشی زانستی دەخوێنێت و لە قۆناخەکانی پێشوودا نمرەی 100ـی بەدەستهێناوە، خاوەنی زیاتر لە هەشت بڕوانامەی رێزلێنانە لە بوارە جیاوازەکاندا. ئەو، هۆکاری سەرکەوتنەکانی بۆ "پێداگیری و رێکخستنێکی دروستی کات" دەگەڕێنێتەوە و هاوسەنگی لەنێوان خوێندن و چالاکییەکانی دیکەیدا راگرتووە.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی بەربژێر، تەبارەک، رایگەیاند کە بەدوای ئەو بەربژێرەدا دەگەڕێت کە "سیفاتی دەستپاکی و راستی و ئەمانەتی هەبێت و پشتگیریی توانای گەنجان بکات."
ئەو کچە گەنجە، ئاماژەی بەوەش کرد کە راوێژ بە خانەوادە و هاوڕێکانی دەکات، بەڵام دواجار بڕیاری کۆتایی هی خۆی دەبێت و لە ماڵەوە ئازادیی تەواویان پێدراوە بۆ دەربڕینی رای خۆیان. تەبارەک، رەخنەی لەو گەنجانە گرت کە بەهۆی بێهیوابوونەوە بایكۆتی هەڵبژاردن دەكەن و داوایان لێدەکات بیر لە بەرژەوەندیی گشتیی پارێزگاکەیان بکەنەوە، نەک تەنیا بەرژەوەندیی تایبەتیی خۆیان، چونكە بە بڕوای ئەو "ئەوە هەندێک خۆپەرستییە."
سەبارەت بە کارەکانی پەرلەمان، تەبارەک، ئاگاداری گفتوگۆکانی سەر "یاسای باری کەسێتی" بووە و بە توندی دژی ئەو گۆڕانکاریانە وەستاوەتەوە کە مافی بەخێوکردنی منداڵ لە دایک دەسەنێتەوە و بە "نادادپەروەرانە" وەسفی کرد. ئەو لەکاتی خۆیدا گوتارێکی لەوبارەیەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی گەنجان و وەرزش پێشکێش کردووە و پێیوایە ئەو یاسایە مافی ژن پێشێل دەکات.
لە کۆتاییدا، پەیامی تەبارەک بۆ ئەو بەربژێرەی دەنگی پێدەدات و پەرلەمانی داهاتووی عێراق ئەوەیە کە "لە ئاستی گومانی باشی" ئەو بن و جێگەی متمانە بن. هیوای سەرەکیی ئەو بینینی ئەنبارە "بە باشترین شێوە" و داوا دەکات "پشتگیریی بەردەوام لە ژن و منداڵ و توانا گەنجەکان" بکرێت، چونکە وەک خۆی دەڵێت: "ئێمە بەبێ پشتگیری ناتوانین گۆڕانکاری دروست بکەین."

بهشی بكه لە