یەکەم دەنگ - حوسێن لفتە
میوانی ئەمجارەی نازەنین گۆران و بەرنامەیەکی گەنجێکی بەغدایە دەڵێت: بەهۆی نەبوونی هەلی کار و خزمەتگوزارییەوە هەڵبژاردن بایکۆت دەکەم
حوسێن لفتە، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵی دانیشتووی بەغدایە و کاری شۆفێریی توکتوک دەکات، دەڵێت بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و هەلی کارەوە، بایکۆتی هەڵبژاردنەکان دەکات.
ئەو گەنجە لە بەرنامەی "یەکەم دەنگ"ی تۆڕی میدیایی رووداو، باسی لە بێهیوایی گەنجانی بەغدا کرد لە ئایندە و پڕۆسەی سیاسی.
حوسێن لوفتە ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی سەختیی ژیان و پێویستیی دابینکردنی بژێویی خێزانەکەی، نەیتوانیوە خوێندن تەواو بکات. ئەو گەنجە دەڵێت، رۆژانە نزیکەی دوو بۆ سێ هەزار دینار داهاتی هەیە و جگە لە کاری شۆفێریی توکتوک و کاری کرێکاری، هەلی کاری دیکە بۆ گەنجان نییە.
سەبارەت بە روانینی بۆ ئایندە، حوسێن گوتی: "هیچ خەونێک نییە، هەر ئەوەیە لە کار بۆ ماڵەوە، هیچی دیکە نییە."
حوسێن رەخنەی لە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق گرت و گوتی: "دێن بەسەرمانەوە دەبنە سەرۆک، بەڵام هیچ ناکەن." بۆیە وەکو خۆی باسی دەکات، بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردنیان داوە، چونکە "هەڵبژاردن بۆ ئێمە سوودی نییە."
لەگەڵ ئەوەشدا، حوسێن ئامادەیی نیشاندا دەنگ بدات ئەگەر موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوایان لێبکات، بەڵام ئامادە نییە بە قسەی باوکیشی دەنگ بدات. ئەو گوتی: "ئێمە کوڕی ئەوین، نایەوێت دەنگ بدەین، ئێمەش دەنگ نادەین." بە بڕوای ئەو، سەدر داکۆکی لە هەژاران دەکات.
سەبارەت بە کڕینی دەنگ لە هەڵبژاردنەکاندا، حوسێن لوفتە رایگەیاند، بە پارە دەنگ دەکڕدرێت و گوتی: "زۆر هەن بەوشێوەیە، پارەیان دەدەن و وێنە دەگرن... 50 هەزار، 100 هەزار." ئەو کارە بە "هەڵە" ناودەبات، بەڵام دەڵێت، هاووڵاتیی عێراقی هەژارە و ناچارە.
ئەو گەنجە بەغداییە باسی ئەزموونی سەردانیکردنی شاری سلێمانی کرد و بەراوردی کرد بە بەغدا و گوتی: "چوومە سلێمانی، ئەوێ جوانە و سیستم و رێکخستنی تێدایە... سلێمانی زۆر خۆش و جوان و پاکە." بەڵام لە بەغدا "نە سیستم هەیە و نە هیچ رێکخستنێک هەیە."
لە کۆتاییدا، حوسێن پەیامێکی ئاراستەی دەسەڵاتدارانی عێراق کرد و داوای "خزمەتگوزاری، سیستم، رێکخستن، دامەزراندن و هەلی کاری" کرد.

بهشی بكه لە