یەکەم دەنگ - سارە عامر لە نەجەف
سارە عامر مەهدی، کچێکی گەنجی تەمەن 24 ساڵانە و خەڵکی پارێزگای نەجەفە. سارە ئێستا خوێندکاری قۆناغی دووەمی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە و هاوکات بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی وەکو باریستایەکی لێهاتوو لە یەکێک لە کافێکاندا کار دەکات. لە پاڵ خوێندن و کارەکەیدا، ئەو راهێنەرێکی بڕواپێکراوی گەشەپێدانی مرۆیی و پەرەپێدانی خودە، کە بەردەوام وۆرکشۆپی تایبەت بۆ منداڵان و گەورەساڵان ئەنجام دەدات بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و تواناکانیان.
لە ساڵی 2021دا، سارە عامر بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا نەکرد، چونکە وەکو خۆی باسی کرد، هەستی نەدەکرد هیچ بەربژێرێکی گونجاو هەبێت کە بتوانێت گۆڕانکارییەکی راستەقینە لە ژیانی هاووڵاتییاندا دروست بکات. بەڵام، ئەمساڵ بڕیاریداوە دەنگ بدات و بەشدار بێت لە پرۆسەکەدا. ئەو لە گرنگیی دابینکردنی هەلیکاری شایستە و مسۆگەرکردنی ئازادی تەواو بۆ گەنجان دەکاتەوە، بەتایبەتی بۆ ژنان لە شارێکی وەکو نەجەف کە تایبەتمەندی ئایینی و کۆمەڵایەتی خۆی هەیە. سارە ئاماژەی بەوەش کرد کە کەمیی ئاسایش و سەقامگیری بووەتە رێگر لەبەردەم ژنان بۆ ئەوەی بە تەواوی مافە سەرەتاییەکانیان بەکاربهێنن، بۆ نموونە، ناتوانن بە ئازادی ناڕەزایەتی دەرببڕن دژی ئەو بابەتانەی کە راستەوخۆ پەیوەندییان بە مافەکانی ژنانەوە هەیە، چونکە زۆرجار هێزە ئەمنییەکان و لایەنە حکومییەکان بە بیانووی جیاواز رێگرییان لێدەکەن، تەنانەت ئەگەر مۆڵەتی فەرمیشیان پێبێت.
سارە عامر، مافی ژنان بە شێوەیەکی فراوانتر پێناسە دەکات و پێی وایە بریتییە لەوەی کە ژن بتوانێت بەبێ هیچ جۆرە رێگری و گوشارێک، ماف و ئازادییە تاکەکەسییەکانی خۆی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، وەکو ژینگە، پارێزگا، ماڵەوە، و شوێنی کارەکەیدا بەکاربهێنێت، بەبێ ئەوەی رووبەڕووی گێچەڵی سێکسی یان توندوتیژیی خێزانی ببێتەوە. ئەو پشتگیری لە دادپەروەری نێوان ژن و پیاو دەکات نەک یەکسانیی رەها، چونکە لەو باوەڕەدایە کە هەر رەگەزێک خاوەنی شارەزایی، توانا و بواری تایبەت بە خۆیەتی کە دەتوانێت تیایدا داهێنان بکات.
سەبارەت بە هەلی کار لە نەجەف، سارە عامر روونی کردەوە کە دەرفەتەکانی کار زیاتر لە کەرتی تایبەتدا بەردەستن و کاری حکومی یان دامەزراندنی فەرمی زۆر کەمە و زیاتر بەندە لەسەر واستە و پەیوەندی. کاتێک پرسیاری پێوەرەکانی بۆ هەڵبژاردنی بەربژێرێکی گونجاو لێکرا، ئەو رایگەیاند کە دەنگ بە کەسێک دەدات کە هەست بکات لە گەنجانەوە نزیکە، لە بیرکردنەوە و خەونەکانیان تێدەگات، و توانای ئەوەی هەیە گۆڕانکارییەکی بەرچاو بکات، جا چ لە رێگەی دابینکردنی هەلی کارەوە بێت یان ئاسانکاریکردن بۆیان لە پرۆسەی خوێندن و کاروباری فەرمیدا. ئەو جەختی لە گرنگیی دەستپاکی و نزیکبوون لە گەنجان کردەوە وەکو دوو مەرجی سەرەکی بۆ هەر بەربژێرێک، چونکە پێی وایە گەنجان پێویستیان بە پشتیوانی و دەنگێکی راستەقینە هەیە لە پەرلەماندا کە نوێنەرایەتییان بکات.
سارە عامر، پێی وایە هۆشیاریی گەنجان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا زۆر گرنگە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هەڵەی رابردوو دووبارە نەکەنەوە و نەچنەوە ناو بازنەی سەرنەکەوتنی بەربژێرەکانی پێشوو. ئەو پێشنیاز دەکات کە دەنگ بە روخسارە نوێیەکان یان ئەو کەسانە بدرێت کە پێشتر هەلی خۆبەربژێرکردنیان نەبووە بەڵام سەلماندوویانە کە لە گەنجان و کێشەکانیانەوە نزیکن. ئەو بڕوای بەوە هەیە کە کردارەکان گرنگترن لە بەڵێن. بە بڕوای ئەو، بەرنامەی هەر بەربژێرێک دەبێت گەنجان لە پێشینەی کارەکانیدا دابنێت، چونکە ئەوان نەوەیەکی پێشکەوتوو و هۆشیارن و داهاتووی وڵات پێکدەهێنن.
لە بەرنامەکەدا نازەنین گۆران وێنەیەکی شاری هەولێر پێشانی سارە دەدات ئەویش دەڵێت کە شوێنی لەو شێوەیە لە عێراقدا هەیە و پێدەچێت هەولێر بێت. ئەو خزمەتگوزاری و ئاستی ئازادییەکانی هەولێری بەراورد کرد بە شاری نەجەف و ئاماژەی بەوەدا کە لە کاتێکدا نەجەف شارێکی پیرۆزە و هەستیاریی کولتووری و ئایینی خۆی هەیە، بەڵام هەولێر دەرفەتی زیاتری کات بەسەربردن و خزمەتگوزاری گشتیی پێشکەوتووتر پێشکێش بە دانیشتووانەکەی دەکات.
لە کۆتاییدا، پەیامی سارە عامر بۆ بەربژێرەکان و پەرلەمانی داهاتوو ئەوەیە کە دادپەروەر بن بەرامبەر بە ژنان، کە بە بڕوای ئەو لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ منداڵاندا زۆرترین ستەمیان لێکراوە، جا چ لە رووی سیستەمی دادوەرییەوە بێت یان لە رووی ئاسایشەوە. ئەو داوای لێکردن بە نەرمی و رێزەوە مامەڵە لەگەڵ ژناندا بکەن و گوتی: "نەرم بن لەگەڵ شووشەکان."

بهشی بكه لە