لە نەغەدە شاخەوانێک رۆژانە وەرزشێکی سەخت ئەنجامدەدات
وەرە بەم هاوینە خۆی سەرکەوتن بەسەر چیایەکەوە سەخت بێت، ئینجا تۆ بێیت رۆاژنە بەسەر شاخ بکەویت و راهێنانی سەختیش ئەنجامبدەیت کە تایەیەکی گەورەی بارهەڵگر بە راکردن رابکێشیت و رابکەیت.
فاروق کاکەنەبی خەڵکی نەغەدەی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ئەو شاخەوانەیە کە بەو شێوەیە راهێنانی شاخەوانی دەکات و رۆژانە دەچێتە چیای سوڵتان یاقوب لەو شارە.
محەممەد خدر میران ڤیدیۆیەکی لەمبارەیەوە بۆ رووداوی تۆ ناردووە و دەڵێت، چیای سوڵتان یاقوب هەر ئەو چیاییە کە شاخەوانی جیهانی محەممەد ئۆراز لەو چیاییە راهێنانی دەکرد و تەرەمی لەو چیاییە بەخاک سپێردراوە.
فاروق کاکەنەبی دەڵێت، رۆحی لەگەڵ رۆحی محەممەد ئەورازدایە و هەست دەکات لە کاتی وەرزشکردنیدا یارمەتیی دەدات.
محەممەد ئەوراز لە 1969 لە نەغەدە لەدایکبووە، بەبێ ئۆکسجین بەسەر چیای ئێڤەرست کەوتووە کە بە بەرزترین لووتکە لە جیهاندا دەناسرێت، لە گەشتێکی شاخەوانیدا بۆ سەر چیای گاشێربروومی لە پاکستان، کەوتە ژێر رەنووی بەفر و دوای چەندین رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی پاکستان، لە رێکەوتی 6ـی ئەیلوولی 2003 گیانی لەدەستدا.
لە هەولێر هاونیشتمانییەک ژمارەیەکی زۆر باڵندەی خورمایی بەخێودەکات
ساڵانە بەشێک لە باڵندە گرانبەهاکان دەفرۆشێت و بەشێکیشیان ئازاددەکات
بەشێکی زۆر لە هاونیشتمانییان لە کوردستان حەز و خولیای بەخێکردنی باڵندەکانیان هەیە، بۆ بەشێکیشیان بووەتە سەرچاوەی داهاتیان.
لە هەولێر هاونیشتمانییەک بەناوی دێدەوان ئەربیل، لە نێو ماڵەکەیدا پارێزگاری لە بوولبوولی خورمایی دەکات و ژمارەیەکی زۆری هەیە کە لە جۆرە دەگمەنەکانن و بە نرخێکی زۆر دەفرۆشرێن.
ئەو هاونیشتمانییە دەڵێت، لە سەر ئاستی عێراق پارێزگاری لە باشترین جۆری بوولبوولی خورمایی دەکات و ساڵانە 25 دانەیان کۆپی دەکات و نرخیان لە یەک بۆ سێ ملیۆن دینارە، لەو 25 دانەیەش بەشێکی دەفرۆشێت و بەشێکیشی ئازاددەکات بۆ ئەوەی ئەو جۆرە باڵندەیە لە لەناوچوون رزگاربکات، چونکە ئێستا لە باشووری عێراق نەماوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بوولبوولی خورمایی یەک شێوەیان هەیە، بەڵام لە رووی خوێندنی ئاوازەوە جیاوازن و ئەو یەکێک لە بوولبوولە خورماییەکانی بە حەوت ملیۆن دینار فرۆشتووە کە بە گرانترین خورماخۆرە لە عێراقدا دەناسرێت و بوولبوولی هەیە نرخی زۆر لەوە زیاترە، بەڵام نایفرۆشێت.
بوولبوولی خورمایی یاخود خورماخۆرە لە کەنداوی عەرەبی دەژی، لە عێراق و سعودیە ژمارەیەکی زۆری هەیە، لە کوردستان بەشێک لە هاونیشتمانییان لە ماڵەکانیاندا بەخێوی دەکەن و داخوازی زۆری لەسەرە.
لە گوندی هەڕەشی هەریر لەقلەقێک لەگەڵ قەل بەخێودەکرێت
سەیرە و دەگمەنە لەقلەق یاخود حاجی لەقلەق ماڵی بکرێت و ئینجا لەگەڵ ژمارەیەک قەل بەخێوبکرێت و لە پاڵ قەلەکاندا ئەویش خواردن و شوێنی حەوانەی دەست بکەوێت.
هاونیشتمانییەک لە گوندی هەڕەش سەر بە ناحیەی هەریر لە قەزای شەقڵاوە، ژمارەیەک قەل بەخێودەکات، ئەوەی سەیرە کە رۆژانە لە نێو قەلەکانیدا حاجی لەقلەقێک دەبیندرێت.
سیداد بایز ڤیدیۆیەکی بۆ رووداوی تۆ ناردووە و دەڵێت، لەقلەقەکە کاتێک بچووک بووە تێکەڵی ئەو قەلانە بووە و خاوەنەکەی لەگەڵ قەلەکانی بەخێوی دەکات.
لەقلەق، بە حاجی لەقلەق و لەگەلەگیش دەناسرێت، 35 بۆ 40 ساڵ دەژی، بەرزییەکەی یەک مەترە و درێژی هەردوو بالەکانی نزیکەی دووە مەترە، دەنووک و قاچی درێژە و رەنگیان سوورە، بۆ خواردن راوی مار، مشک، جرج و بۆق دەکات.
شەو مانەوە لە نێو سرووشتی کوێستانی کانی چواسی پشدەر
ئاسۆ دارا بە تەنیا گەشتە شاخەوانییەکانی ئەنجامدەدات
بەشێک لە شاخەوانان لە کوردستان بە تەنیا گەشتی شاخەوانی ئەنجامدەدەن، شەویش لە نێو سرووشتدا دەمێننەوە و بۆ کەرستەی ئامادەکردنی ژەمێکی خواردن، سوود لە سرووشت وەردەگرن.
ئاسۆ دارا یەکێک لەو شاخەوانانەیە کە بە تەنیا گەشتی شاخەوانی ئەنجامدەدات، زۆرجار بە تەنیا لە نێو سرووشتدا دەمێنێتەوە و خواردنی بە چێژیش ئامادە دەکات و ڤیدیۆی گەشتەکانی بۆ رووداوی تۆ دەنێرێت.
ئەو شاخەوانە کە خەڵکی قەزای پشدەری سەر بە پارێزگای سلێمانییە، ئەمجارە سەردانی کوێستانی کانی چوار و گوندی شێوەڕز و گوندی دووبێ لە ناحیەی هەڵشۆ لە قەزای پشدەر کردووە.
ئەو شاخەوانە دەڵێت، بەهۆی ئەوەی ئاژەڵی کێوی و دڕندە لە نێو سرووشتدا هەیە، بۆیە شەو مانەوە لە نێو سرووشتدا مەترسیدارە و پێویستی بە خۆپارێزی هەیە.
لە ڤیدیۆکەدا دیارە کاتێک خۆر ئاوادەبێت، ئەو شاخەوانە چادرێکی بچووکی هەڵداوە و لە نێویدا خەوتووە و شەوەکەی بەشێکی کاتەکەی بە خوێندنەوەی کتێب بە دیار ئاگرەوە بەسەربردووە.
رووداوی تۆ، ماوەیەکی هەواڵییە و پشت بە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی خەڵکی کوردستان دەبەستێت، بەدواداچوون بۆ هەندێک لەو هەواڵ و ڤیدیۆیانە دەکات.
شەوانە کاژێر 21:40 پێشکەشدەکرێت.

بهشی بكه لە