سەردانی شاخەوانان و گەشتیاران بۆ گۆمی فێڵاو
هەڵمەتی چاندنی بەڕوو لە بناری چیای ئاربابای بانە
لەم چەند ساڵەی دواییدا بەشێک لە چالاکوانانی ژینگەپارێز، هەڵمەتی چاندنی بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەستپێکردووە، بەتایبەتیش لە رۆژهەڵات و باشووری کوردستان.
گرووپی فەرهەنگ و هونەری کوردستان لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەڵمەتێکی چاندنی بەروویان، لە بناری چیای ئاربابا لە بانە ئەنجامدا.
موتەلیب مەحموودزادە لەو هەڵمەتەدا بەشداربووە و ڤیدیۆیەکی لەمباریەوە بۆ رووداوی تۆ ناردووە، تێیدا دیمەنی ئەو چالاکییە ژینگەییە نیشاندەدات و زانیاریی لەبارەیەوە دەخاتەڕوو.
مەحموودزادە بە رووداوی راگەیاند، لەم هەڵمەتەدا 27 کەس بەشداربوون و زیاتر لە هەزار بەڕوویان چاندووە.
ژینگەپارێزان بۆ زیاتر سەوزکردنی سرووشتی کوردستان و قەربووکردنەوەی بڕینەوەی ئەو ژمارە زۆرەی داربەڕوویانەی کە ساڵانە لەلایەن بەشێک لە هاونیشتمانیان دەبڕدرێنەوە، هەروەها ئەو درەختانەی بەهۆی سووتانی دارستانەکانەوە زیانیان پێدەگات و لەناو دەچن، هەڵمەتی چاندنی بەڕوو ئەنجامدەدەن.
چیای ئاربابا دەکەوێتە سنووری شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان، چەندین جۆری درەختی لێیە و بەشێک لە درەختەکانی بڕاونەتەوە.
سەبارەت بە بانە، دەکەوێتە ٢٧٠ کیلۆمەتری باکووری رۆژھەڵاتی سنە، 30 کیلۆمەتر لە سنووری باشووری کوردستانەوە دوورە، لەبەرئەوەی بانە شارێکی سەر سنوورە، بەشێکی زۆر لە دانیشتووانی کاری کۆڵبەری لە نێوان سنووری رۆژهەڵات و باشووری کوردستان دەکەن.
جووتیارانی گوندی عەنانە ئامادەکاری بۆ چاندنی تەماتە و خەیار دەکەن
جووتیاران لەو وەرزەدا تۆی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دەچێنن بۆ ئەوەی ببن بە نەمام و دواتر لە زەوییەکانیاندا بیڕوێنن و لەرێگەیەوە بژێویان دابین بکەن.
هاونیشتمانییەک بەناوی نەبەز ئەحمەد لە گوندی عەنانە لە ناوچەی تاڵەبانی سەر بە قەزای داقوقی پارێزگای کەرکووک، ڤیدیۆیەکی بۆ رووداوی تۆ ناردووە، تێیدا تۆی تەماتە، خەیار، بیبەر و باینجان دەچێنن.
نەبەز ئەحمەد بە رووداوی راگەیاند، لەو کاتەدا دەست بە چاندنی تۆی ئەو بەرهەمانە دەکەن و لە 21 ئازارەوە دەست بە چاندنی نەمامی ئەو بەرهەمە کشتوکاڵیانە دەکەن، لە وەرزی هاوینیشدا بەرهەمەکانیان پێدەگەن.
گوندی عەنانە دوایین گوندی کوردییە لە باشووری داقووق کە ئاوەدانیی تێدا بێت و لە 2019ـدا داعش زیانێکی زۆری بە جووتیارانی ئەو گوندە گەیاند و گەنمێکی زۆری سووتاندن.
لەم چەند ساڵەی دواییدا جووتیاران زەوییەکانیان بۆ بەرهەمهێنانی خەیار و تەماتە و بەرهەمی دیکەی تەرخانکردووە و بەرهەمێکی زۆر دەخەنە نێو بازاڕەکانی باشووری کوردستانەوە، بەڵام بەردەوام گلەیی ئەوە دەکەن کە بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکاندا ساخ نابنەوە یاخود بە نرخێکی کەم دەیفرۆشن، یەکێک لە هۆکارەکانیش هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانەیە لە دەرەوەی وڵات.
سەردانی شاخەوانان و گەشتیاران بۆ گۆمی فێڵاو
گۆمی فێڵاو یەکێک لە گۆمە هەرە جوان و دڵگیرەکانی کوردستانە و بەوە ناسراوە کە لە وەرزی بەهاردا دیمەنێکی جوانی هەیە، بەڵام لە وەرزی زستانیشدا دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی هەیە و شاخەوانان و گەشتیاران سەردانی دەکەن.
ژمارەیەک شاخەوان سەردانی ئەو گۆمە سرووشتییەیان کردووە کە دەکەوێتە دووریی 160 كیلۆمەتری باكووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر، لە قەدپاڵی بناری چیای سێكێڵ و چیای حەساری سەكرانە لە نزیک شارۆچکەی چۆمان هەڵکەوتووە و سێ هەزار مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە.
بەهۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما لەو شوێنە، ئاوی گۆمەکە دەبێتە سەهۆڵبەندان و هاونیشتمانیان یاریی خلیسکێنەی لەسەر ئەنجامدەدەن.
سۆران مامەند خەڵکی قەزای چۆمانە و ڤیدیۆیەکی لەمبارەیەوە بۆ رووداوی تۆ ناردووە کە ژمارەیەک شاخەوان سەردانی ئەو گۆمەیان کردووە و شەو لەوێ ماونەتەوە و یاریی سکی یاخود خلیسکێنەیان لەسەر گۆمەکە ئەنجامداوە کە بووەتە سەهۆڵبەندان.
بەهۆی ئەوەی رێگەی ئۆتۆمبێل تاوەکو گۆمەکە هەیە، ساڵانە گەشتیارێکی زۆری کوردستان و گەشتیارانی بیانی سەردانی دەکەن و لە گشت وەرزەکاندا دیمەنێکی جوانی هەیە.
چۆمان یەکێک لە قەزاکانی سنووری پارێزگای ھەولێرە، ١٨٠ کیلۆمەتر لە باکووری ھەولێرەوە دوورە، سرووشتێکی جوان و دڵرفێنی هەیە و چەندین سەیرانگە و شوێنی گەشتیاری دەکەونە سنووری ئەو قەزایەوە.
سەرکێشیکردن لە نێو بەفردا
بەهۆی بەفربارینەوە رێگەی بەشێک لە چیا و گوندەکان گیراون، ئەمەش تاڕادەیەک کێشەی بۆ خاوەن مەڕوماڵاتەکان دروستکردووە بۆ گەیشتن بە مەڕوماڵاتەکانیان بۆ ئەوەی ئالیک و خواردنیان پێبدەن.
خاوەن مەڕوماڵاتێک لە چیای برادۆست لە سنووری قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر، بۆ گەیشتن بە مەڕوماڵاتەکانی، هەوڵدەدات لەرێگەی ئۆتۆمبێلەکەیەوە بەفر سەر رێگە بماڵێت، بەڵام بۆ ئەو کارێکی سەختە.
هاونیشتمانییەک بەناوی هێمن ئەنوەر ڤیدیۆیەکی لەمبارەیەوە بۆ رووداوی تۆ ناردووە و دەڵێت ئەو هاونیشتمانییە بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلەکەی توانی رێگا لەسەر چیای برادۆست بکاتەوە، تاو ئەو شوێنەی مەڕوماڵەتەکەی لێیە.
لە زستاندا بەهۆی بەفربارینەوە خاوەن مەڕوماڵاتەکان رووبەڕووی سەختی زۆر دەبنەوە، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان کە بەفرێکی زۆر دەبارێت.
بەفر تەواوی زەوی سپیپۆش دەکات و هیچ شتێک بۆ مەڕوماڵات دیار نامێنیت بیخوات، بۆیە ئالیک و ئەو چروەیەی لە وەرزی پاییزدا کۆکراوەتەوە پێیان دەدرێت.
خاوەن مەڕوماڵاتەکان لە وەرزی بەهاردا گیای بەهاری کۆدەکەنەوە و وشکی دەکەن و لە کۆتایی وەرزی هاوین و وەرزی پاییزدا کاری چروو دەکەن کە بڕینەوەی لقی دار مازی و بەڕووەکانە و لە کاتی بەفرباریندا بە مەڕوماڵاتەکانیان دەدەن.
چیای برادۆست کەوتووەتە باکووری شاری ھەولێر لە نزیک هەردوو قەزای رواندز و سۆرانە، سەرەتاکەی لە لێواری رۆژئاوای رواندز پێک دێنێت و ترۆپکە بەرزەکەی پێی دەگوترێت گۆڕەز کە (٢٠٥٨) مەتر بەرزە.
بەشێکی دیکەی چیای برادۆست دەکەوێتە سنووری قەزای مێرگەسۆر کە کۆنترین ئەشکەوتی جیھان تێیدا هەڵکەوتووە، ئەویش ئەشکەوتی شانەدەرە، لەم ئەشکەوتەدا ئێسک و پروسکی نێژراوی یەکەم مرۆڤی نیاندەرتاڵ دۆزراوەتەوە کە تەمەنی بە گوێرەی لێکۆلینەوەکانی رالف سولکی لە زانکۆی کۆلۆمبیای ئەمریکایی بۆ ٦٠ تا ٨٠ ھەزار ساڵ دەگەڕێتەوە.
سەگێک حەوت رۆژە بەدیار بێچووە مردووەکانی ماوەتەوە
رۆژ بە رۆژ چیرۆکی ناخۆش و تراژیدی لەبارەی سەگە بێ خاوەنەکان لە کوردستان دەبیسترێن و دەبیندرێن و بەشێکیان لە رێگەی رووداوی تۆ بڵاودەکرێنەوە.
هاونیشتمانییەک بەناوی پۆڵا گەردی لە هەولێر، ڤیدیۆیەکی بۆ رووداوی تۆ ناردووە کە سەگێک بەدیار بێچووە مردووەکانی ماوەتەوە و خەمبارە.
پۆڵا گەردی بە رووداوی راگەیاند، سەگەکە چوار بیچووی گەورەی مردوون و هۆکاری مردنەکەی دیار نییە، ئەوان هەرچەند بێچووە سەگە مردووەکانیان دوورخستووەتەوە، بەڵام دایکیان دەچێتەوە لایان و لە بەردەمیان دەمێنێتەوە و حەوت رۆژە بەم شێوەییە و خواردن ناخوات و دیمەنێکی ناخەژێنی هەیە.
ئەو هاونیشتمانییە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ئەوان رۆژانە خواردنیان بەو سەگە و بێچووەکانی دەدا، بەڵام لە یەک رۆژدا هەرچوار پێچووەکەی مردن و هۆکاری مردنیان دیار نییە.
لە کوردستان بەشێکی زۆر لە سەگی بێ خاوەن هەن و لە نێو گەرەکانی شاردا بڵابوونەتەوە، ئەمەش ناڕەزایەتی هاونیشتمانیان لێکەوتووەتەوە، هەرچەند بەشێک لە هاونیشتمانیان ئازاریان دەدەن، بەڵام بەشێک لە هاونیشتمانیانیش هاوسۆزی خۆیان بۆ پیشان دەدەن و خواردنیان پێدەدەن.
لە کاتێکدا بەشێک لە هاونیشتمانیان سەگەکان ئازار دەدەن و بەم دواییە لە سنووری قەزای شنگال لە سێ رۆژدا 400 سەگ ژەهرخوارد کران، بەڵام کەسانێکیش هەن هاوکاری سەگە بێ خاوەنەکان و برسییەکان دەکەن و ڤیدیۆ لەمبارەیەوە بۆ رووداوی تۆ دەنێرن.
زستانی گوندی کەژەک
ئاراز برادۆستی هاونیشتمانییەکی گوندی کەژەکی سەر بە ناحیەی سیدەکانی قەزای سۆرانە و بەردەوام دیمەنی جوانی گوندەکە و دەڤەرەکەیان بۆ رووداوی تۆ دەنێرێت.
ئەمجارەیان ڤیدیۆیەکی لەبارەی دیمەنی زستانەی گوندی کەژەکی ناردووە کە بەفری لێ باریەوە و هەرچەند بەهۆی بەفربارینەوە سەرمایەکی زۆر هەیە، بەڵام گوندنشینان سەرقاڵی ژیانی رۆژانەیانن.
لە کاتی بەفرباریندا ئاژەڵداران سەختییەکی زۆر دەبینن، چونکە بەفر تەواوی زەوی دادەپۆشێت و مەڕوماڵات خواردنیان دەستناکەوێت، بۆیە خاوەن ئاژەڵەکان ناچارن چروو و ئالیکیان پێبدەن.
کەژەک گوندێکی باشووری کوردستانە، دەکەوێتە ناوچەی برادۆست، ھەڵکەوتەی جوگرافیای گوندەکە کەوتووەتە نێوان قەزای سۆران و ناحیەی سیدەکان، بەدووری ١٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری شارەدێی سیدەکان. بژێوی دانیشتوانی گووندەکە لەسەر ئاژەڵداری و جووتیارییە و نزیکەی 90 ماڵی تێدایە.
رووداوی تۆ، ماوەیەکی هەواڵییە و پشت بە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی خەڵکی کوردستان دەبەستێت، بەدواداچوون بۆ هەندێک لەو هەواڵ و ڤیدیۆیانە دەکات.
رۆژانە کاژێر 07:40ـی بەیانی پێشکەشدەکرێت.

بهشی بكه لە