کوبەی مام سەید لە هەولێر
چاندنی نەمامی گوێز لە پیرانشار
لە گوندی گرد کسپیان سەر بە شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان لە وەرزی زستان دەست بە چاندنی نەمامی گوێز دەکرێت، کە ئێستا خواستێکی زۆری لەسەرە.
هاونیشتمانییەک بەناوی رەحمان دریازی لە پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان، ڤیدیۆیەکی بۆ بەرنامەی رووداوی تۆ ناردووە، کە تێدا ژمارەیەک جووتیار دەردەکەون سەرقاڵی چاندنی نەمامی گوێزن.
بەرگرتنی نەمامی گوێز، ئەکەوێتە سەر جۆری گوێزەکە، بۆ نموونە گوێزی کوردی لە باشترین حاڵەتدا لە ۷ ساڵی دا ژمارەیەکی کەم گوێز ئەگرێت و لە دوای ۱٠ ساڵی تەمەنیەوە گوێزێکی زۆر ئەگرێت، بەڵام نەمامی گوێزی ئیسرائیلی کە یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی گوێز و لە زۆربەی کەشوو هەوادا خۆی دەگونجێنێ لە یەکەم ساڵی تەمەنیدا ژمارەیەکی کەم گوێز دەگرێت و لە دوای سێیەم ساڵ ژمارەیەکی زۆر گوێز دەگرێ، توێكڵی گوێزەكە تەنكە. كاكڵەی گوێزەكە بە ئاسانی دێتە دەرەوە. هاوشێوەی ترێ و خورما بەشێوەی هێشوو بەر دەگرێ.
کوبەی مام سەید لە هەولێر
مام سەید کەمال زیاتر لە 60 ساڵە کاری درووستکردنی کوبە دەکات، لە بازاڕی هەولێر، هەر لە منداڵیەوە دەستی بەو کارە کردووەو تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
ئەگەرچی سەری لەپێناو پیشەکەی سپی کردووە و ئێستا لە تەمەنی 80 ساڵیدایە، بەڵام خۆشەویستی بۆ کارەکەی وایلێکردووە هێشتا بەردەوام بێت و بەبەرھەمی دەستە ماندووکانی بنەماڵەکەی بەخێو بکات.
سەید کەمال سەید عەلی، لە ساڵی 1940 لەدایکبووە و لە تەمەنی 15 ساڵییەوە خەریکی دروستکردن و فرۆشتنی کوبەیە. پیشەکەی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە و زیاتر لە 65 ساڵە لەشاری ھەولێر لە پیشەکەی بەردەوامە.
سەید کەمال، کە بە مام سەید کوبەچی ناسرەوە، لە ناوەڕاستی بازاڕی ھەولێر لە گەڕەکی عەرەبان دووکانی ھەیە و بووەتە سیمبوولی شارەکە و ناوبانگێکی تایبەت بەخۆی لە کاری کوبەچیاتی دەرکردووە و رۆژانە دەیان خەڵکی جیاواز و شارەکانی دیکە و پارێزگای هەولێر سەردانی دەکەن و کوبەی دەستی مام سەید تام دەکەن.
ئەم ڤیدیۆیە لەلایەن کرمانج عەبدولمەجید بۆ بەرنامەی رووداوی تۆ نێردراوە، بەیەکەوە بینەری دەبین.
بەڕوو چاندن لە چیای مەقلوب
گرووپی شاخەوانی بەردەڕەش، لە یادی دامەزراندنییەوە سەتان بەڕووی لە چیای مەقلوب چاندووە، کە بۆ یەکەمجارە ئەم دارە لەم چیای دەچێندرێت.
ئەم گرووپە شاخەوانییە، لە جیاتی ئاهەنگگێڕان هەڵمەتی چاندنی بەڕوویان، لەگەڵ پێشمەرگەکانی لیوای حەوتی پیادە لەسەر لوتکەی چیای مقلوب ئەنجامداوە.
بۆ یەکەمجارە بەڕوو لە چیای مەقلوب دەچێندرێت، خەڵکی ئەم ناوچەیە دەیانەوێت بیسەلمێنن کە ئەم ناوچەیە ناوچەیەکی کوردییە، بۆیە ئەم هەڵمەتە چەند هەفتەیەک دەخایەنێت.
چیای مهقلوب، یهکێکه له چیا بهناوبانگهکانی باشووری کوردستان، که دهکهوێته سنووری قهزای شێخان به دووری 30 کم له باکووری شاری مووسڵە . هەروەها لە رووی کارگێڕییەوە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی زێلکان . چیای مهقلوب و دهشتی ناوکوڕ زیاتر له 100 گوند له خۆی دهگرێت، ههردوو رووباری خازر و گۆمل بهو دهڤهره تێدەپەڕن، که ناوچهیهکی کشتوکاڵی و ئاژهڵدارییه. بەیەکەوە بینەری ئەم ڤیدیۆیە دەبین.
شوانکاری لە دەڤەری برادۆست
دەڤەری برادۆست بەگشتی لەوەڕگەیەکی باشە بۆ ئاژەڵەکان، بۆیە ژمارەیەکی یەکجار مەڕو بزن لەم ناوچەیە بەخێو دەکرێن، لەگەڵ ئەوەشدا ناوچەیەکی بەپیتی کشتوکاڵییە.
هاونیشتمانییەک بەناوی هۆشمەند برادۆستی، لەبارەی شوانکاری لەم دەڤەرە ڤیتییەکی بۆ بەرنامەی رووداوی تۆ ئەنجامداوە، کە شوانێک نیشاندەدات، کە ماوەیەکی زۆرە لە کاری شوانیەتی دوورکەوتووە، بەڵام بەهۆی خۆشەویستی زۆری بۆ ئەم کارە دووبارە گەڕاوەتەوە سەر کارەکەی.
سۆفی سەمەد، دوای 20 ساڵ دوورکەوتنەوە لە کاری شوانیەتی ، بەهۆی نەبوونی مووچەو خراپی باری ئابووری دووبارە گەڕاوەتەوەو بەگوڕتنێکی زۆرەوە دەستی داوەتە مەڕداری، لە دەڤەری برادۆست زیاتر لە 80 هەزار مەڕ هەیە و ژمارەیەکی زۆریش لە بزن و مانگاش بەخێودەکرێن.
یارییکردن لەگەڵ ئەسپ
لە گوندی کفری سەر بە شارۆچکەی قەسرۆکی قەزای شێخانی سنووری پارێزگای دهۆک، ئەسپێک هەیە، بەجوڵەو جموجۆڵەکانی سەرنجی هەموو خەڵکی گوندی راکێشاوە.
شێخۆ کۆچەر، خاوەنی ئەم ئەسپەیەو هەموو رۆژێک چەند کاژێرێک لەگەڵ ئەم ئەسپە یاری دەکات، ئەسپەکەش زۆر دڵخۆش دیارەو جوڵەی سەیر و سەمەرە لەگەڵ شێخۆ کۆچەر ئەنجامدەدات.
لە بادینان لەم چەند ساڵەی دواییدا ژمارەی ئەسپەکان رۆژ دوای رۆژ لە زیادبووندایە، ئەمەش دەرئەنجامی ئەوەیە، کە خەڵکی ئەم ناوچەیە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ ئەسپ هەیە، هەمیشە لە شۆڕەشە یەک لە دوا یەکەکانی کوردا ئەسپ بوونی هەبووە.
ئەم ڤیدیۆیە لەلایەن جیهاد کۆچەر بۆ بەرنامەی رووداوی تۆ نێردراوە، ئێمەش بەیەکەوە بینەری ئەم ڤیدیۆیە دەبین.
گەشتی شاخەوانی بۆ چیای قەلەندەر
ژمارەیەک لە شاخەوانانی ناوچەی بارزان، گەشتێکی شاخەوانیان بۆ چیای قەلەندەر ئەنجامداوە، شەویش لە نێو سرووشتی جوانی ئەم ناوچەیە ماونەتەوە.
هاونیشتمانییەک بەناوی سەفەر ژاژوکی، ڤیدیۆیەکی بۆ بەرنامەی رووداوی تۆ ناردووە، کە تێدا ژمارەیەک شاخەوان دەردەکەون و گەشتێک بۆ سەر چیای قەلەندەر لە دەڤەری بارزان ئەنجامدەدەن.
سەفەر دەڵێت، گەشتێکمان کرد بۆ چیای قەلەندەر، کە سەر بە گوندی شێخان لە دەڤەری بارزانە، لەم گەشتەدا ١٢ کیلۆمەتر بە پێیان رۆشتین، لەگەڵ ئەوەشدا شەو لە ناو سرووشتی جوانی کوردستان ماینەوە.
سەفەر دەشڵێت، لە رێگادا چەندین جۆر ئاژەڵی کێویمان بینی، وەکو گورگ، رێوی، بزنە کێوی، کە دەڤەری بارزان بە ئاژەڵدۆستی و ژینگە پارێزی بەناوبانگە. بەیەکەوە لەم ڤیدیۆیە دەڕوانین.

رووداوی تۆ، ماوەیەکی هەواڵییە و پشت بە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی خەڵکی کوردستان دەبەستێت، بەدواداچوون بۆ هەندێک لەو هەواڵ و ڤیدیۆیانە دەکات.
رۆژانە کاژێر 22:30 خولەک پێشکەشدەکرێت.
بهشی بكه لە