فڕین بە ئاسمانی سلێمانیەوە
باران بارین لە وانی باکووری کوردستان
لە شاری وانی باکووری کوردستان، بارانێكی بەخورباری، کە لە ماوەیەکی کەمدا لافاو لە چەند گەڕەکێكی ئەم شارەی هەڵساوە.
موراد ئەرتوشی لە شاری وانی باکووری کوردستان دەژیت، ڤیدیۆیەکی بۆ رووداوی تۆ ناردووە، کە تێدا دەردەکەوێت بارانێكی بەخوڕ دەبارێت، بەجۆرێک لە چەند گەڕەکێك لاوفاو هەڵساوە، لەگەڵ ئەوەشدا کەش و هەوای ئەم شارەی فێنک کردووە.
وان شارێکە لە باکووری کوردستان لەسەر دەریاچەی وان. شارێکی دێرینی باکوورە زور جێگای دێرینی لێ ھەیە. گەورەترین شارە لە باکووری کوردستان ، کە کەوتووەتەسەر دەریاچەی وان. دانیشتوانی لە ٢٥٠ھەزارکەس زیاترە و کەوتووەتە سەر دەشتاییەکی بەپیتی کشتوکاڵییەوە، لەگەڵ ئەوەشدا گەلێ کارگەی پیشەسازیی تێدایە وەک: رستن و چنین، کارگەی چیمەنتۆ و پێڵاو دروستکردن. زۆربەی دانیشتوانی کوردن. ئەم شارە لە ناوچەی ئاناتۆلیای رۆژھەڵات ھەڵکەوتووە.
فڕین بە ئاسمانی سلێمانیەوە
وەرزشوانێكی پەڕەگلایدەری گرووپی فرۆکەوانی سلێمانی، لە ئاسمانی سلێمانییەوە سەما دەکات و هاونیشتمانییەک بە مۆبایل وێنەی دەگرێت.
توانا عەلی، دەمێكە خولیای وێنەگرتنە بە مۆبایل، بۆیە لەگەڵ گرووپی فرۆکەوانی سلێمانی دەچێتە سەر گۆیژەو بە ئایفۆن شەش پلەس وێنەی وەرزشوانێكی پەڕەگلایدەر دەگرێت، کە بە ئاسمانەوە سەما دەکات، ڤیدیۆکەشی بۆ رووداوی تۆ ناردووە.
وەرزشی پەڕەگلایدەر لە كۆتایی حەفتا لە فەڕەنسا سەری هەڵداوە، پەرەگلایدەر یەكیكە لە تازەترین شێوازە ئاسانەكانی فرین، كە زۆر جار بە فڕۆكەی ناو باخەڵ ئەچوێنرێت، ئەم یارییە دوای ساڵی(2005) گوازراوەتەوە بۆ باشووری كوردستان. ئێستا ژمارەیەک یانە لە کوردستان هەیە، کە باشتریینان یانەی سلێمانی و هەولێر و هەڵەبجەیە و ساڵانە بەشداری لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی دەکەن.
دیمەنی گۆمی چلدار لە دەڤەری باڵەکایەتی
گۆمی چلدار، کە دەکەوێتە سنووری کوێستانەکانی گوندەژۆری دەڤەری باڵەکایەتی لە هەرچوار وەرزی ساڵ، بەفری لێ نابڕێت و دیمەنێكی ناوازەی هەیە.
گۆمی (چلدارە ) 30 کیلۆ مەتر لەباکووری رۆژهەڵاتی قەزای چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێری باشووری کوردستان هەڵکەوتووە، ساڵانە لەمانگی حوزیرانەوە ئیدی رەوەند و مەڕدارەکان رووی تێدەکەن و بۆ ماوەی نزیکەی ٣ مانگ تێدا دەمێننەوە.
هاونیشتمانییەک بەناوی دژوار لەک، چووەتە سەر گۆمی چڵدار و وێنەی ئەم کوێستانە دڵگیرەی گرتووەو بۆ رووداوی تۆ ناردووە، دژوار دەڵێت، نزیکەی ٣ کیلۆمەتر بەپێ رۆیشتووە تاوەکو گەیشتووەتە ئەم گۆمە و وێنەکەی بۆ رووداوی تۆ گرتووە.
گۆمی چلدار، كە دەكەوێتە قەدپاڵی بەشی رۆژهەڵاتی لووتكەی چیای هەڵگورد، رۆژانە گەشتیاران و گرووپە شاخەوانییەكان رووی تێدەكەن. بەیەکەوە لە دیمەنانە دەڕوانین.
پاسکیڵێكی جیاواز لە ئەڵمانیا
لە شاری کیل لە باکووری ئەڵمانیا، پاسکیڵێكی جیاواز لە نێو بازاڕی ئەم شارە هاتووچۆ دەکات، بۆیە بووەتە جێگای سەرەنجی هەمووان.
ڤێلۆموبیل . ن.ڵ، هاوڵاتییەکی ئەڵمانییەو خاوەنی ئەم پایسکیلە ناوازەیە، حەسیب ئەدیب زاخۆیی، کوردێكی دانیشتووی ئەڵمانیایەو لەبارەی ئەم پایسکیلە جیاوازە ڤیدیۆیەکی بۆ رووداوی تۆ ناردووە.
حەسیب پایسکیلەکە زۆر سەرنجی راکێشاوە، بۆیە خۆی لە خاوەنی پایسکیلەکە نزیک کردووەتەوە هەندێ پرسیاری لێکردووە، ڤێلۆموبیل دەڵێت، ئەم پایسکیلە ٣٠ بۆ ٤٠ کلیۆمەتر لە کاژێرێک دەبرێت، دەشڵێت هەر بەو پایسکیلە سەفەری بۆ بەرلین کردووە، کە بەرلین ٣٠٨ کم لە شاری کیل دوورە، ڤێلۆموبیل بە ماوەی یەک رۆژ بەرێگەوە بووە بۆ بەرلین، بەڵام دەڵێت لە گەڕانەوەدا رۆژێك و نیوی پێچووە تاوەکو گەیشتووەتە شاری کیل.
شاری کیل، پایتەخت و بەناوبانگترین شارە لە ویلایەتی شلێسڤیگ-ھۆلشتاین، لە باکووری ئەڵمانیا. رێژەی دانیشتووانی ئەم شارە ٢٤١ هەزار کەس بووە لەساڵی ٢٠١٤. کەوتووەتە باکووری ھامبورگ بەنزیکەیی ٩٠ کیلۆمەتر، بەیەکەوە لەم پایسکیلە ناوازەیە دەڕوانین.
دیمەنی گەلی شێخ زادان
هاونیشتمانییەک بەناوی کارزان ئەسعەد ئەیوب، دیمەنی سرووشتی جوان و دڵڕفێنی گەلی شێخ زادانی سەر بە ناحیەی سیدەکانی قەزای سۆرانی باشووری کوردستانی بۆ رووداوی تۆ ناردووە.
کارزان دانیشتووی گوندی کاولان لە دەڤەری برادۆست دەڵێت، گوندی کاولان گوندێكی زۆر بە ئاوە، دەشڵێت لە هەموو وەرزەکان ئەم گوندە سرووشتەکەی جوان و دڵگیرە، لەبەرامبەر گوندەکەش باخێک هەیە، بەناوی بێشکە، کە هەموو بەروبوومێكی خۆماڵی تێدا، بەشێكی زۆری خەڵکی گوند لەرێگەی کشتوکاڵی و ئاژڵدارییەوە بژێوی ژیانیان دابین دەکەن.
سیدەکان شارۆچکەیەکی سەر بە قەزای سۆرانە، دەکەوێتە دووری ١٤٤ کیلۆمەتری بەشی باکووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێری باشووری کوردستان، ناوەندی ناحيهى سیدەکانه و تا پێش ساڵى 1996 به رهسمى ههر به ناحيهى برادۆست دهناسرا. لە رووی رووبەرەوە گەورەترین ناحیەکانی ھەولێرە و زۆربەی دەڤەرەکە شاخاویە و دەشتانیی کەمە. باشترین شوێنە بۆ بەروبوومی ئاژەڵداری و کشتوکاڵ.
ناساندنی گوندی گۆڕە
هاونیشتمانیان لەرێگەی بەرنامەی رووداوی تۆ گوند و شارەکانی کوردستان دەناسێنن، هاونیشتمانییەک بەناوی سەمیر دۆڵەمەری، گوندی گۆڕە لە قەزای مێرگەسۆر بە بینەرانی رووداوی تۆ دەناسێنێت.
گوندی گۆڕە دە کەوێتە دەڤەری دۆلەمەری سەر بە قەزای مێرگەسۆر، ئەم گوندە لە ٣ بنەماڵ پێکدێت، ئەم گوندە لە ٢٣ ماڵ پێکهاتووە. هەروەها گوندەکە قوتابخانەی خۆی هەیە، کە نزیکەی ٢٠ قوتابی لە قوتابخانەکە دەخوێنن.
ئاژەڵداری لەم گوندەدا باوە و بەشێکی خەڵکی ئەم گوندە، خەریکی ئاژەڵدارین، بەشەکەی دیکەیان پێشمەرگەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم گوندە بە بەروبوومی ھەنار بەناوبانگە، بەیەکەوە دیمەنە جوانەکانی ئەم گوندە دەبینین.
رشاندنی دەرمانی کشتوکاڵی لە سیتەک
لە ناوچەی سیتەکی سەر بە پارێزگای سلێمانی، جووتیاران دەست بە رشاندنی دەرمانی قڕکەر کردووە، بەتایبەتی بۆ رووەکی مێوە، کە هەندێ زیندەوەر زیان بە بەروبوومی کشتوکاڵی دەگەیەنێت.
هاونیشتمانییەک بەناوی مامۆستا پشتیوان، ڤیدیۆیەکی بۆ رووداوی تۆ ناردووە، کە تێدا رەزو باخەکانی خۆی لە ناوچەی سیتەک بۆ لە ناوبردنی زیندەوەرە زیان بەخشەکان دەرمان دەکات.
سیتەک گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سیتەک، قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان. سیتەک لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی زەردەبی و لە باشوور لەگەڵ گوندی بناویلەی گۆیژە و لە رۆژھەڵات لەگەڵ گوندی گەڕەدێ و لە رۆژئاواش لەگەڵ گوندی ھەراسان. بەیەکەوە بینەری ئەم ڤیدیۆیە دەبین.
دروێنەی گەنم لە دەشتی شارەزوور
لە دەشتی شارەزوور لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەست بە دروێنەی ئەمساڵی گەنم کراوە، کە دەشتی شارەزوو دەشتێکی، بەپیت و گونجاوە بۆ بەرهەمی گەنم.
بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سەیدسادق ١٢٠ هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی دێمی و بەرئاوی هەیە.
لە كۆتایی مانگی ئایار و سەرەتای مانگی حوزەیران دەست دەکرێت بەدروێنەكردنی بەرهەمی گەنم، کە بەئامێری دەڕاسە دروێنەی دەكرێت، بەڵام جووتیاران نیگەرانن، کە گەنمەکیان لەلایەن حکومەتی بەغدایەوە ناکڕدرێتەوە.
دەشتی شارەزوور دەشتێکی گەورەی کوردستانە کە لە پارێزگای سلێمانیدایە کە کەوتووەتە نێوان سلێمانی و دەربەندیخان. هەروەها قەزای شارەزووریش دەکەوێتە باشووری خۆرھەڵاتی سلێمانی بەدووری ٤٠ کیلۆمەتر، قەزای شارەزوور لە ناحیەی زەڕایەن و چل و ھەشت گوند پێکھاتووە. بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠١٩ ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە ٧٢ ھەزار کەسە.
سەردانی گەشتیاران بۆ هۆرنێی باڵەکیان
کوێستانی هۆرنێ: یەکێک لە کوێستانەکانی بناری هەڵگورد، کە بەشێکی دەکەوێت دەڤەری باڵەکایەتی سنووری قەزای چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر و بەشێکی دیکەشی دەکەوێت دەڤەری سیدەکان، دیمەنێکی ئەفسوناوی و کەشێکی فێنک و دڵگیری هەیە، بۆیە گەشتیاران روو لەم کوێستانە دەکەن.
سروشتی كوردستان، كە چەندان لوتكە چیاو دۆڵی جوانی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا رووباری بچووك و كانیاوی زۆرە، ئەمەش سەرجەم ئەم بنەمایانەیە کە بواری گەشت و گوزاری بۆ گەشتیاران دەڕەخسێنن.
شاخەوان و ژینگەپارێز عەلی زوبێر، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بۆ بەسەربردنی کاتێكی خۆش سەردانی هۆرنێ باڵەکیان و بێرمەساردو کوێستانەکانی لوتکەی هەڵگورد دەکات،و ئەم ڤیدیۆیەی بۆ رووداوی تۆ ناردووە.
گەشتی شاخەوانی بۆ چیای پیرەمەگروون
ژمارەیەک لە شاخەوانی کورد، گەشتێكی شاخەوانیان بۆ چیای پیرەمەگروون لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامدا، شاخەوانەکانیش دەڵێن بۆ دوورکەوتنەوە لە پەتای کۆرۆنا ئەم گەشتەیان ئەنجامداوە.
پێشرەو وەسفی تاهیر، یەکێکە لە شاخەوانەکانی کورد، کە لە هەفتەی یەک رۆژ گەشتی شاخەوانی ئەنجامدەدات، بەڵام وەک خۆی دەڵێت، بەهۆی کۆرۆناو کەرەنتینە و قەدەخەی هاتووچۆ ماوەیەکی زۆرە لە گەشتی شاخەوانی دوورکەوتوونەتەوە، بەڵام ئێستا دووبارە دەستیان بە گەشتەکانیان کردووەتەوە.
زۆر لە شاعیرو چیرۆ نووس لەسەر جوانی و دڵڕفێنی پیرەمەگروون نووسیویانە، زۆربەی ئەو گەشتانەی کە بۆ پیرەمەگروون ئەنجام دەدرێ لە بناری قەرەچەتان و سوسێ و تا ڕادەیەک لە کەلێنی ئاوەڕێژی دیوی مێرگەپانەوە پێیدا بە ئاسانی هەڵدەگەڕێن وگەشتەکان ئەنجام دەدرێ. شاخی پیرەمەگوون کەوتووەتە رۆژئاوای شاری سلێمانی ،کە بەرزیەکەی دەگاتە ٢٦٢٤ مەتر لەسەر ئاستی رووی دەریاوە.

بهشی بكه لە