کۆکردنەوەی قەزوان لە دەڤەری بارزان
گویز تەکاندن لە گوندی سێماڵە
ئینجا وەرز وەرزی گوێز تەکاندنە لە گوندی سێماڵەی ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن، هاونیشتیمانییەک بە ناوی پشتیوان حەمە ساڵح ڤیدیۆییەکی تایبەت بە رووداوی تۆی ناردووە، کە لە گوندەکەیان بە هەرەوەزی دەستیان بە تەکاندنی گوێز کردووە.
پشتیوان دەشڵێت، دانیشتوانی ئەم گوندە بە کاری کشتوکاڵی، باخداری و ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵن و بەرهەمێكی زۆر لەم ناوچەیە هەیە، بە تایبەت بەرهەمی گوێز، قەیسی، قۆغ، ئاڵوباڵوو، گێڵاس سێو، ترێ، هەرمێ و هەڵوژە.
کۆکردنەوەی قەزوان لە دەڤەری بارزان
هەموو ساڵێک لە دەڤەری بارزان هاونیشتمانیان ئاگادار دەکرێنەوە، کە وەرزی کۆکردنەوەی قەزوان دەستیپێکردووە و هاونیشتمانیان لەو رۆژەدا روودەکەنە چیا و بەرهەمی قەزوان لە داربەن دەکەنەوە.
عەلی زوبێر، شاخەوان و ژینگەپارێزی دەڤەری بارزان، ڤیدیۆیەکی بۆ رووداوی تۆ ناردووە، کە چووەتە شاخ و بەرهەمی قەزوانی کۆکردووەتەوە و دیمەنی کۆکردنەوەی تا دەیگەیێنێتە ماڵەوە بە بینەر پیشان دەدات و بەرهەمێکی باشیشی کۆکردووەتەوە.
بەرهەمی قەزوان لە وەرزی بەهاردا بەشێکی لێدەکرێتەوە و بە تەڕی دەخورێت، لە هەندێ ناوچەی کوردستان لە دۆدا بەکاری دێنن، بەشێکیش دەیخەنە نێو تورشیاتەوە.
لە وەرزی پاییزدا ئەم بەرهەمە دنکی رەق دەبێت، لە دوای لێکردنەوەی وەک چەرەزات دەخورێت و لە بەشێک لە ناوچەکانیش دەیهاڕن و لەسەر سفرەی نانی بەیانیان دایدەنێن و لەگەڵ چادا دەیخۆن و پێی دەڵێن گوشمە. بیریشمان نەچیت قاوەی قەزاونیشی لێدروست دەکرێت کە تام و چێژێکی خۆشی هەیە و ئێستا لە کورستانیش بەشێک لە هاونیشتمانیان گیراوەکەی دروست دەکەن و دەیکەن بە قاوە.
لە نزیک گوندی چەمە رووداوێکی هاتووچۆ دروستبوو
هاونیشتیمانییەک بەناوی دڵشاد ستونی ڤیدیۆیەکی تایبەت بە رووداوی تۆ ناردووە لە کاتی روودانی رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگەی هەولێر - ئاکرێ، نزیک گوندی چەمە، ڤیدیۆیەکی دیمەنی رووداوکەی بۆ رووداوی تۆ ناردووە و لە دیمەنەکەدا دیارە، کە ئۆتۆمبێلێک سووتاوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی رووداوەکە ئامادەن و ئاگرەکە کۆنترۆڵ دەکەن.
دڵشاد دەڵێت، لە رووداوەکەد چوار کەس برینداربوون، کە ئافرەتێک و شۆفێرەکە و دووانیان منداڵ بوون و ئەو دوو ئۆتۆمبێلەی تووشی رووداوەکە بوون لە جۆری بیکاشۆ تۆیۆتا و ڤیکترا بوون.
هیوادارین کە هاونیشتیمانیان زیاتر پابەندی رێنمایی هاتووچۆ ببن و با ئیمەش پیکەوە ئەم دیمەنانە ببینین .
گەنجێک لە شوێنە گشتییەکانی هەولێر دەف دەژەنێت
با بچینە سەر بەهرە و هونەری گەنجان لە کوردستان، گەنجێک هەیە بەناوی ئەحمەد فوئاد، کە خەڵکی شاری هەولێرە و خوێندکاری کۆلیژی بەشی ژمێریارییە، لە هەمانکاتدا خولیای میوزیکە و ئامێری دەف دەژەنێت.
ئەو دەفژەنە ڤیدیۆیەکی تایبەت بە رووداوی تۆ ناردووە، کە لە شوێنە دیار و شوێنەوارییەکانی شاری هەولێر دەف دەژەنێت.
دەف یەکێک لە ئامێرە زەربییەکانە و لە میوزیکی کوردی و رۆژهەڵاتدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەکاردێت، کە لەبازنەیەکی دارین دروستکراوە و پێستێکی پیا دراوەو و لە دیوی ناوەوەی کۆمەڵێک زنجیر یان بازنەی لێ ھەڵواسراوە، بۆ دروستکردنی ئەو دەفە زیاتر پێستی ئاژەڵان بەکاردێت، وەک پێستی ئاسک، مەڕ، بزن و ماسی، بەڵام پێستی دەستکردیش بە کاردەهێندرێت.
هاونیشتمانییەک لە کۆمەڵگەی شاوێس گلەیی لە خراپی خزمەتگوزاری دەکات
ئینجا با بچێنە کۆمەڵگەی شاوەیسی گەڕەکی قەرەبوو، کە هاونیشتمانییەک بەناوی یاسین تەحسین ڤیدیۆیەکی بۆ رووداوی تۆ ناردووە، تێیدا گلەیی زۆر لە شارەوانی دەکات و دەڵێت، بەڕاستی بەدەست ئەم جادەیەوە هیلاک بووین، تەنانەت منداڵەکانیشیان لە زستاندا ناتوانن بچن بۆ قوتابخانە بە هۆی قوڕ و لیتەوە، تەنانەت شاروانیش خۆڵ و خاشک کۆبکاتەوە و داوا دەکات و ئاوڕێک لەم گەڕەکەی بدەنەوە.
کۆمەڵگەی شاوێش دەکەوێتە 5 کم باکووری شاری هەولێر و لەسەر رێگای هەولێر - پیرمامە.
نەخشاندنی وێنە لەسەر قژ
ئێستا لە جیهاندا سەرتاشین هەر ئەوە نییە، کە دیزاین و رێکخستنی قژ بکرێت، بەڵكوو وێنەش لەسەر قژ دەنەخشێنرێت، لە ماوەی رابردوودا چەند ڤیدیۆیەکی لەم شێوەیمان لە رووداوی تۆ بڵاوکردووەتەوە.
سەرتاشێکی دەستڕنگینی شاری دهۆک بە ناوی محەممەد ئیدریس، ڤیدیۆیەکی بۆ رووداوی تۆ ناردووە، کە وێنەی کەسایەتییەکی کورد لەسەر قژی منداڵێک کێشاوە.
محەممەد دەڵێت، ئەو خەون و خولیای ئەوە بچێتە رێزبەندی باشترین سەرتاشەکانی جیهان، بەڵام پێویستی بە کەمێك پاڵپشتییە.
کۆکردنەوەی دوا بەرهەمی تەماتەی ئەمساڵ لە گوندی کانی سپی
ئیتر وەرزی پایزە و بەرەو سەرما و سۆڵە دەچێن و دەچێنە گوندی کانی سپی بەرەکییانی سەر بە قەزای چۆمان، کە لەو گوندە بە هەرەوەزی دەستیان بە لێکردنەوەی تەماتەی ئەمساڵ کردووە و دلۆڤان بابەکر بارەکەی ڤیدیۆکەی بۆ رووداوی تۆ ناردووە و دەڵیت، بۆ ئەوەی بەرهەمی ئەم ساڵەمان بە فیڕۆ نەچێت، یاخود بەر شەختە و سەرما نەکەوێت، دەستیان بە کۆکردنەوەی بەرهەمی ئەمساڵ کردووە و بەگوتەی ئەوان، بەرهەمەکە بە باشی لە بازاڕەکاندا نافرۆشرێت.
سرووشتی گوندی هرور
دەچینە ناوچەیەکی سەرنجڕاکێشی کوردستان، ئەویش گوندی هرورێیە، کە سەر بە ناحیەی کانی ماسیی سنووری پارێزگای دهۆکە، کە هەتا چاو برکا سەوزای و ئاو دەبینیت، دیمەنێکی یەکجار دڵرفێنی هەیە، هاونیشتیمانیەک بەناوی نزار قاسم ڤیدیۆی ئەو ناوچە سەرنجڕاکێشەی کوردستانی بۆ ناردووین، کە لە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت کەسێکیش خۆی هەڵدەداتە ناو ئاوێکی پاک و سازگار و فێنکەی هرورێ.
گوندی هرور سەر بە دەڤەری بەرواری باڵایە دانیشتوانی زیاتر پشت بە کاری باخەوانی، جووتیاری و ئاژەڵداری دەبەستن.
کۆکردنەوەی بەرهەمی قەزوان
هەموو ساڵێک پێش دەست پێكردنی باران، خەڵكی گوند دەست دەکەن بە کۆکردنەوەی بەرهەمی (کەسکان ) یاخود قەزوان، لەم گوندەدا کاتێک خەڵک و موختاری ناوچەکە دەزانن بەرهەمی قەزوان پێگەیشتووە، رۆژێک دیاری دەکەن هەمو خەڵك لەو رۆژە و بە هەرەوەزی دەست دەکەن بە چنین و داکوتانی کۆسکان یاخود قەزوان.
قەزوان بە برژاوی و هاڕین یاخود گوشمە و بە سەوزیش دەخورێت، هەندێک جاریش دەخرێتە ناو دۆی کوردی، کە تامو چێژێكی تایبەتی هەیە. رامین کوردستانی ڤیدیۆکەی بۆ رووداوی تۆ ناردووە، با ئێمەش پێکەوە بینەری بین.

رووداوی تۆ، ماوەیەکی هەواڵییە و پشت بە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی خەڵکی کوردستان دەبەستێت، بەدواداچوون بۆ هەندێک لەو هەواڵ و ڤیدیۆیانە دەکات.
رۆژانە کاژێر 22:30 خولەک پێشکەشدەکرێت.
بهشی بكه لە