پیسکردنی ژینگە لەکۆڕێ
دۆزینەوەی قارچکێکی گەورە لە هەورامان
هاونیشتمانییەک بەناوی عەتا پێنجوێنی، ڤیدیۆیەکی بۆ بەرنامەی رووداوی تۆ ناردووە، کە لە شاخەکانی هەورامانی باشوور، چەند قارچکێکی گەورەی دۆزیوەتەوە، کە پێشتر لەم شێوەیە بوونی نەبووە.
عەتا دەڵێت، ئێمە بۆ گەشتێک سەردانی شاخەکانی هەورامانی باشوورمان کرد، کە لەوێ چەند قارچکێکی گەورەمان دۆزیەوەو هێنامانەوە، خەڵکی ئەم ناوچەیە دەڵێن، کە قارچکی لەمشێوەیەیان نەدیوەو تووشی سەرسوڕمان بوونە کاتێک قارچکێکی بەم قەبارەیە دەبینین.
کوارگ،یان قارچک، رووەکێکە لە بنەماڵەی Agaricaceae، قارچک لە سەرەوە چەترییە و لە لە ژێریشەوە پەڕەپەڕەیە و لاسکێکی کورتی هەیە، قارچک لەو رووەکانەیە کە گوڵ و کلوروفیل Chlorophylleیان نییە. خانەکانی فرە ناوک و دیوارە خانەیەکی ڕەقیان ھەیە. سەر بە شانشینی کەڕووەکانن. جۆرەکانی کوارگ لە هەزاران تێدەپەڕێت. بەشێکیان خۆراکین؛ بەشێکیان ژەهرین و کوشندەن و بەشێکیشیان دەرمانن و بۆ چارەسەری نەخۆشی و بەهێزکردنی لەش بەکاردەهێنرێن.
پیسکردنی ژینگە لەکۆڕێ
لەبناری چیای سەفین، دۆڵێک هەڵکەوتووە، پێی دەڵێن دۆڵی تەوسکە، ئەم دۆڵە چەند ساڵ پێش ئێستا شوێنێکی تابلێی جوان و دڵڕفێن بوو، خەڵکێکی زۆر بەمەبەستی سەیران و گەشت سەردانیان دەکرد، بەتایبەتی لە وەرزی بەهاران و هاوینان، بەڵام ئێستا بەشی هەرە زۆری تەلبەند کراوە لە موڵکی گشتی بووەتە تایبەت، ناتواندرێ وەکو جاران هاونیشتمانیان بۆ گەشت و سەیران سوودی لێوەرگرن.
هەروەها بەدرێژایی شەقامە سەرەکیەکی کە لە حوجران و گردچالەوە تا دەگاتە دەربەندی گۆمەسپان زبڵ و خاشاکی خاوەن زەویە تەلبەندکراوەکان خەریکە رێگایەکە دادەپۆشی و دەبێتە مەترسی رووداوی هاتووچۆ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو گیانەوەرانەی لەو ناوە بەدوای خۆراک لە ناو پاشماوەکان دەگەڕێن و شتی زیان بەخش دەخۆن.
هاونیشتیمانییەک بەناوی شێروان مەلازادە لە کۆڕی ئەم ڤیدیۆیەی بۆ رووداوی تۆ ناردووە، و دەڵێت، پێویستە بەزووترین کات لایەنی پەیوەندار چارەسەرێک بۆ ئەم کێشانە بدۆزێتەوە. بەیەکەوە بینەری ئەم ڤیدیۆیەش دەبین.
کۆکردنەوەی هەنار لە گوندی باراو
هێشتا لە گوندەکانی باشووری کوردستان، جووتیارەکان سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەرهەمی ئەمساڵی هەنارن، کە دەڵێن ئەمساڵ بەرهەمێکی باشی هەنار پێگەیشتووە.
بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان پڕبوونە لە هەناری خۆماڵی، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمساڵ چەند تەن هەنار رەوانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش کراوە، بۆیە جووتیارەکان دڵیان خۆشەو دەیانەوێت وەزارەتی کشتوکاڵ هاوکاری زیاتریان بکات.
هاونیشتمانییەک بەناوی یەعقوب باراوی، ڤیدیۆیەکی بۆ رووداوی تۆ ناردووە، کە تێدا ژمارەیەک جووتیار لەگوندی باراوی ناحیەی بەرزنجە پارێزگای سلێمانی سەرقاڵی کۆکردنەوەی هەناری ئەمساڵن، یەعقوب دەڵێت، هەنارەکەمان زۆر جیاوازە و تۆێکڵی تەنک و ناوکی زۆر سوورە، لەدوای بارانەکە تەقیوە. فەرموون با بەیەکەوە لەم هەنارانە بڕوانین.
گەشتێکی شاخەوانی بۆ دەڤەری باڵەکایەتی
ژمارەیەک لە ئەندامانی گرووپی شاخەوانی دەنگ و رەنگی سرووشتی کوردستان، گەشتێکی شاخەوانیان بۆ ناوچەی باڵەکایەتی لە سنووری قەزای چۆمان ئەنجامدا.
میرزا شاخەوان، لەم گەشتەدا بەشداری کردووە، بۆیە ڤیدیۆیەکی تایبەتی گرتووە و بۆ بەرنامەی رووداوی تۆی ناردووە، کە تێدا ژمارەیەکی زۆر لە شاخەوان دەردەکەون و بەسەر شاخەکانی ناوچەی باڵەکایەتی سەردەکەون.
میرزا دەڵێت، سەرکێشیمان کرد، کە لە گوندی ناوەندی قەزای چۆمان بەسەرکەوتین بۆ چیای هەڵگورد، کە سرووشتێکی جوان و دڵگیری هەیە، بەتایبەتی لە وەرزی پاییزدا جوانییەکی بێ هاوتای هەیە. ئێمەش بەیەکەوە لەجوانی سرووشتی کوردستان دەڕوانین.
دروستکردنەوەی نەخشەی عێراق و کوردستان
هاونیشتمانییەک بەناوی نەزیهە نیاز، چەند نەخشەیەکی عێراق و هەرێمی کوردستانی دروستکردووەتەوە، کە تێدا هەر ناوچەیەک بە چی دەوڵەمەندە دیاری کردووە.
ئەو دەڵێت، کە بەلایەوە گرنگە هەر تاکێکی ئەم نیشتیمانە زانیاری لەسەر نەخشەی وڵاتی خۆی هەبێت، هەروەها خەڵکی ئەم وڵاتە لە هەموو رووێکەوە چ کشتوکاڵی چ سامانی کانزای و چ سامانی ئاو وڵاتی خۆی بناسێت لە رێگەی نەخشە، بۆیە نەخشە زۆر گرنگە.
دەشڵێت، نەخشەکانم لە هەموو رووێکەوە دروستکردووەتەوە، تاوەکو بەروونی دیار بێت هەر ناوچەیەک و شارێک بە چییەوە بەناوبانگەو چ سامانێکی هەیە، ئەمەش هاوکار دەبێت بۆ ئەوەی خەڵکی شارەزایی لەسەر شارەکە و ناوچەکەی خۆی هەبێت. بابەیەکەوە لەم نەخشانە بڕوانین.
کۆکردنەوەی گۆیژ لە چیای قەلەندەر
هێشتا کۆکردنەوەی گۆیژ لە چیاکانی کوردستان بەردەوامە، ژمارەیەک لە گەنجانی ناوچەی دۆڵەمەری لە مێرگەسۆر. بەمەبەستی کۆکردنەوەی گۆیژ روویان لە چیای قەلەندەر و هەزرەتۆک کردووە.
هاونیشتمانییەک بەناوی سەمیر دۆلەمەری، ڤیدیۆیەکی بۆ رووداوی تۆ ناردووە، کە تێدا ژمارەیەک گەنج دەردەکەون دەچنە چیای قەلەندەر و گۆیژ کۆدەکەنەوە.
گۆیژ، یەکێکە لە بەرھەمی خۆرسکی وەرزی پایز ، کە زۆر بە تام و چێژ و بەسوودە، کە زیاتر لە ٢٠٠ جۆری بە دوو رەنگ وەکو ،زەرد و سوور ھەیە. بەیەکەوە بینەری ئەم ڤیدیۆیە دەبین.
دیمەنی کۆمەڵگەی وڵاتژێری لە دەڤەری بارزان
کۆمەڵگەی وڵاتژێری سەر بە قەزای مێرگەسۆری سنووری پارێزگای هەولێرە، لە هەموو وەرزەکان دیمەنێکی جوان و رازاوەی هەیە، بەڵام لە وەرزی پاییزاندا جوانتر خۆی نمایش دەکات.
هاونیشتمانییەک بەناوی ئەحمەد شامکی ڤیدیۆیەکی بۆ رووداوی تۆ ناردووە، کە تێدا کۆمەڵگەی وڵاتژێری دەناسێنێت و باس لە وەرزی پاییز لەم گوندە دەکات.
لەم کۆمەڵگایەدا زیاتر لە دوو سەد ماڵ دەژین، کە زۆربەیان بە کاری کشتوکاڵیی و ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵن، لەگەڵ ئەوەشدا ئاژەڵی کێوی زۆر لەم ناوچەیە هەیە، خەڵکی ئەم ناوچەیە زۆر ژینگەدۆست و ئاژەڵدۆستن و بەشێوازێکی زۆر باش پارێزگاریان لێ دەکەن.

بهشی بكه لە